بۆچی خه‌ڵك له پشیله‌ی ره‌ش و ژماره 13 ده‌ترسێ؟
ئه‌گه‌ر به بینینی ژماره 13 و پشیله‌ی ره‌ش نیگه‌رانی هۆكاره‌كه‌ی لێره بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به شته ئه‌فسانه‌ییه‌كان هه‌یه، له كۆمه‌ڵێك شت كه پێیانوایه به‌ختی خراپیان بۆ ده‌هێنێت، دوور ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو پشیله‌ی ره‌ش، ژماره 13، شكاندنی ئاوێنه و به‌كارهێنانی مقه‌ست به‌بێ هۆكار.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌فسانانه له زۆرێك له باڵه‌خانه‌كان نهۆمی 13یان له ناو ئه‌سانسۆر دانه‌ناوه، 13%ی به‌شداربووی راپرسییه‌كیش پێیان وایه، مانه‌وه‌یان له نهۆمی 13 په‌سه‌ند نییه، 9%یش له‌وانه له‌و حاڵه‌ته‌دا بێ هیچ دوودڵییه‌ك داوای ژووری دیكه ده‌كه‌ن.
جیا له‌وه‌ش، هه‌ندێك كۆمپانیا و هێلی فڕۆكه‌وانی ئاسمانی، وه‌كو ئێر فرانس و لۆفتهانزی ئه‌ڵمانیا، كورسی ژماره 13یان نییه له‌سه‌ر فڕۆكهكانییان.
ئه‌گه‌رچی شیكردنه‌وه‌یه‌كی درووست بۆ ئه‌و بابه‌ته نییه، به‌ڵام به‌گشتی خه‌ڵك له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و جۆره شتانه پاڵنه‌رێكی میتافیزیكی له ده‌ره‌وه‌ی سرووشت كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ریان ده‌كات و ناتوانرێت پێشبینی بكرێت.
زانايانى ده‌روونزانیش به دواداچوونییان له رۆڵی ئه‌فسانه‌كان هه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه و رووداوه جیاوازه‌كان هه‌یه، بۆ نموونه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی جادوو به‌خت باش ده‌كات یان له خراپی ده‌یپارێزێت.
زۆرێك له خه‌ڵكیش پێیانوایه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووكه‌وته ئه‌فسانه‌ییه‌كان، دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له كاتی ته‌نگانه و ناخۆشی، یاخود درووستبوونی قه‌یرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ده‌ربكه‌وێت.
هه‌ندێكجاریش ژماره‌كان وه‌ك نیشانه‌ی "نه‌فره‌تی" ناسراون، بۆ نموونه ژماره 666، له‌سه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێل، كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و ئۆتۆمبێلانه روویانداوه كه تابلۆی "ِARK 666Y"ى به‌سه‌ره‌وه بووه، یانیش سه‌رنشینانی هه‌ست به بێزاری و "خراپی" ده‌كه‌ن.
بیركردنه‌وه و باوه‌ڕبوون به‌و ئه‌فسانانه، یاریزانانیشی گرتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه رافائیل نادال، یاریزانی به‌ناوبانگی تێنسی سه‌رزه‌وی، چه‌ند جموجۆڵێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌ر له یارییه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌ویش ریزكردنی بوتڵی ئاوه به شێوازی دیاریكراو و به ئاوی ساردیش خۆی ده‌شوات.
نادال هاوشێوه‌ی یاریزانانی دیكه له‌و بڕوایه‌دا، ئه‌و جموجۆڵ و سرووته تایبه‌ت، هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكات.
به‌و پێیه‌ش بێت، ئه‌و بیركردنه‌وه ئه‌فسانه‌ییه، تاراده‌یه‌ك له كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی هاوكار ده‌بێت و هه‌ندێك كه‌س ئاسووده‌تر ده‌كات.
توێژه‌ران تێبینییان كردووه، به تێپه‌ڕبوونی كات په‌نابردنه به‌ر ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه ده‌بنه به‌شێك له كه‌سایه‌تی مرۆڤ و مه‌رجیش نییه هه‌مووجارێك به هۆیه‌وه سه‌ربكه‌ون، یان ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌هۆی ئه‌و ئه‌فسانانه‌وه به‌ده‌ستی بهێنن و له‌و بۆچوونه‌دا راست بن، بۆیه زۆرجار شكست ده‌هێنن.
توێژه‌رانیش خه‌ڵك ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، له حاڵه‌تی شكاندنی ئاوێنه، یان بینینی پشیله‌ی ره‌ش و ژماره 13، هه‌ست به بێبه‌ختی نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه ته‌نها فێڵێكه له مێشكی مرۆڤ و هیچی دیكه نییه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م