سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له توركیا بۆ هه‌تاهه‌تایه كۆتاییهات
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له توركیا ده‌درێنه سه‌رۆك كۆمار و پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌یه‌كجاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا، "بیناڵی یڵدرم وه‌ك دوایین سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا چووه مێژووه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ركایه‌تی وه‌زیران به یه‌كجاری له توركیا و، پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته.
وه‌ك ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی پێكردووه، "دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا له 24ی حوزه‌یران، سیستمی حوكمڕانی گۆڕا بۆ سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆکایەتی کۆمار، سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانیش توركیا به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه".
ئه‌نادۆڵ نووسیویه‌تی، "دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران، كه ماوه‌ی 94 ساڵه له دامه‌زراندنی كۆماری توركیاوه چالاكی نیشانده‌دات، كۆتاییهات و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم كه 65ـه‌مین كابینه‌ی حكوومه‌تی پێكهێنا و 27ـه‌مین سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیایه، دوایین كه‌سه له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران دانیشتبێت".
یڵدرم له 20ی كانوونی یه‌كه‌می 1955 له گوندی كایی شارۆچكه‌ی ره‌فاحیه‌ی سەر بە پارێزگای ئه‌رزنجان له‌دایكبووه، دوایین سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه و له‌ئێستادا به‌هۆی گۆڕینی سیستمی حوکمڕانییەوە، ماڵئاوای لە پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات.
H.B