سوپای پاسداران هه‌ره‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز ده‌كات
سوپای پاسداران: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م هه‌نادرده‌كردنی نه‌وتی ئێران بێ یه‌ك و دوو گه‌رووی هورمز داده‌خه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ئیسماعیل كه‌وسه‌ری، فه‌رمانده له سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م هه‌نادرده‌كردنی نوتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌وان كۆماری ئیسلامی بێ یه‌ك و دوو گه‌رووی هورمز داده‌خات.
ئاژانسی "یانه‌ی په‌یمانێرانی گه‌نج" (YJC)ی ئێرانی له‌سه‌ر زاری كه‌وسه‌ری بڵاویكرده‌وه، "هه‌ركاتێك رێگه‌یان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران گرت، ئێمه‌ش له گه‌رووی هورمز رێگه به ته‌نانه‌ت رۆیشتنی تاكه بارهه‌ڵگرێكی نه‌وتی وڵاتانی دیكه ناده‌ین".
ئه‌م لێدوانه‌ی كه‌وسه‌ری دوای ئه‌وه هاتووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانی و فرۆشتنی له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زێنێته ئاستی سفر.
هه‌ر ئه‌مڕۆش حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤیه‌ننا له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بیر له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌كردۆته‌وه". هه‌وره‌ك قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران جه‌ختی كرده‌وه، تاران ئاماده‌یه رێگه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
H.B