نەوت ترەمپ توڕە دەكات

ئۆپێك بە "دەست بەسەر داگر" ناو دەبات

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رەخنە لە ئۆپێك رێکخراوی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان دەگرێت و داوا لە ئۆپێك دەكات، بەزووترین كات نرخی نەوت دابەزێنێت.

ترەمپ لە تویتێكدا نووسیویەتی "لەگەڵ ئەوەی كە ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك ھیچ ھەنگاوێك نانێن بۆ ھاوكاریكردنی بازاڕی جیھانی نەوت، بۆیە پێویستە بەزووترین كات نرخی نەوت دابەزێنێ".

سەرۆكی ئەرمەریكا، رێكخراوی ئۆپێك بە "دەست بەسەر داگر" ناودەبات، بەو پێییەی كە نرخی سووتەمەنی بەرزبووەتەوە و پێی وایە، ئەو رێكخراوە ھاوكار نییە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، جگە لەوەش ئۆپێك ھیچ كارێك ناكات جگە لە بەرزكردنەوەی نرخەكان.

 لە كاتێكدا ئەمەریكا بۆ بەدەستھێنانی تەنھا چەند دۆلارێكی كەم، وەك پشتیوانێكە بۆ زۆربەی ئەندامانی ئەو رێكخراوە، ھەر بۆیە لە كۆتا رستەی تویتەكەیدا ترەمپ ئاماژە بەوەدەكات، كە ئەو داواكارییە رێگایەكە و دوو ئاراستەی ھەیە، پێویستە بەزووترین كات ئۆپێك نرخی نەوت دابەزێنێت.

ھ.م