عێراق ده‌كوڵێ
له‌و پارێزگایه ئه‌مرۆ پشووه

K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (Placerville)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه رۆژی 3/7/2018 شاری عه‌ماره‌ی ناوه‌ندی پارێزگای میسان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، تا ئێستا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان له‌سه‌ر ئاستی جیهان تێدا تۆماركراوه‌و گه‌یشتووه‌ته 51 پله.
سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ی باشووری عێراقیش، له‌باره‌ی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "شاری عه‌ماره له تۆماركردنی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما یه‌كه‌مه و ناوچه‌ی موتربه له كوه‌یت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێرانیش پله‌ی گه‌رما تییاندا گه‌یشتووه‌ته 51 پله.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: " له‌شاری به‌سره‌ش گه‌یشتووه‌ته 50.8 پله‌ی و له ناوچه‌ی عابادانی ئێران گه‌یشتووه‌ته 50.4 و له ئه‌هواز 50.6 و له تكریت 50.6 پله".
به‌هۆی ئه‌و گه‌رما زۆره‌وه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسان ئه‌مڕۆی كردووه‌ته پشوو له دامه‌زراوه‌كاندا.