سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی "چاڵی مه‌ینه‌ت" نیشانی ئه‌ردۆغان ده‌دات
هێشتا توركه‌كان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لینسی گراهام، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، رۆژی چوارشه‌ممه 4/7/2018 پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر توركیا به‌قووڵی بچێته ناو شه‌ڕی ناوخۆیی لایه‌نه جیاوازه‌كانی سووریا، خۆی ده‌خاته چاڵێكی قوڵه‌وه".
گراهام ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانه و له لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران كارده‌كات، له كاتی سه‌ردانیدا بۆ به‌غداش به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "پێویسته توركیا پاڵپشتی له بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكات".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی واشنتن له جه‌نگی دژی داعشدا پاڵپشتی هێزه‌كانی یه‌په‌گه و سووریای دیموكراتی ده‌كات، توركیا توڕه‌یه. جگه له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپراسیۆنی دیكه‌ش ده‌كات. به‌ڵام گراهام پاش دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "هه‌وڵمدا سه‌رۆككۆماری توركیا قایل بكه‌م پێویستی به‌مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا، چونكه ده‌رهاویشته‌كانی پاش كشانه‌وه‌مان باش نییه".
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مریكییه ده‌ڵێت: "به ئه‌ردۆغانم گووت، پێویستت به‌وه نییه سوپاكهت بنێریته ناوچه‌ی دیكه‌ی سووریا، چونكه دواتر خۆت له چاڵاوێكدا ده‌بینیته‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه مانگی رابردوو ئه‌نقه‌ره و واشنتن گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئی و سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له شاری منبج بچنه ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سوپای توركیا ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه بپارێزن. ئێستا سوپای ئه‌مه‌ریكا و توركیا پێكه‌وه له ناوچه‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه.
به‌ڵام گراهام ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له رۆژهه‌ڵاتی فورات و به دووری 20 كیلۆمه‌تر له منبج، به‌سه و پێویسته به‌و شیوه‌یه بێت".