به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كۆگایه‌كی چه‌ك سووتا
هیچ زیانی گیانی نه‌بووه و ئاگره‌كه‌ش كۆنتڕۆڵ كراوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، توانیویانه‌ی ئاگری كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه به‌هۆی پله‌ی گه‌رماوه له به‌غدا گڕی گرتبوو.
سه‌عد میعه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، ئاگره‌كه له‌ناو یه‌كێك له كابینه‌كانی كۆگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه، دواتریش ته‌واوی كۆگاكه‌ی گرتووه‌ته‌ته‌وه.
كۆگاكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانی پۆلیسی تاجی له باكووری به‌غدای پایته‌خت، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی جه‌نگ و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی لێ هه‌ڵگیراوه.
روونیشی كرده‌وه، ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییش، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بووه.
پێشتریش له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلیمانی و دهۆك كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سووتاون، له پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراقیش، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاگری گرت.
ا. م