چين دژى ههڕهشهى داخستنى گهرووى هورمز هاته دهنگ
چین داوا لە ئێران و وڵاتانی کەنداو دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەناوچەکەدا
K24 – ههولێر:
چین داوا لە ئێران و وڵاتانی کەنداو دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەناوچەکەدا.
دوای ئەوەی حەسەن رۆحانی، سەرۆکى کۆماری ئيسلامى ئێران، هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی کرد و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، پشتگیری لەو بڕیارەی سەرۆکی ئێران کرد، له ئاستى نێودهوڵهتى ژمارهيهك كاردانهوهى بهدواى خۆيدا هێنا.
چین نەوتێکی زۆر لە سعودییە،عێراق و کوەیت دەکڕێت، هەروەها بەشێک لە گازی سروشتییەکەی لە وڵاتی قەتەر هاوردە دەکات، لە ئەگەری داخستنی گەرووی هەورموز، ئهو وڵاته زیانی ئابووری زۆری پێدەگات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، چێن زیاودۆنگ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی چین، لە بارەی گرژییەکانی گەروویی هورموز گوتویەتی: "چین بڕوای وایە دەبێت ئەو وڵاتانە هەوڵی زیاتری بەرقەرارکردنی ئاشتی بدەن لە ناوچەکە".
زیاودۆنگ دەشڵێت: "دەبێت وەک دراوسێیەکی باش مامەڵە لەگەڵ یەکبکەن و پێکەوە بە ئاشتی بژین".
هەڕەشەکانی ئەمهریکا و ئێران لەیەکدی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگێکی گەورە نزیک دەکەنەوە، چینیش لەم نێوەندە لە خەمی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی و داوا لە ئێران دەکات دەست بۆ جەنگ و توندوتیژی نەبات.
ه.ج