به‌ريتانييه‌كان به شێوازێكى سه‌ير دژى سه‌ردانى تره‌مپ بۆ له‌نده‌ن ناڕه‌زايه‌تى ده‌رده‌بڕن
تره‌مپ دژى ئه‌و پێوه‌ر و به‌ها مرۆييانهيه كه به‌ريتانييه‌كان بڕوايان پێيان هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌نده‌ن، سادق خان، رايگه‌ياند، رێگه به نه‌يارانى سه‌ردانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ له‌نده‌ن ده‌درێت، كه خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى ئه‌نجام بده‌ن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (5ى تهمموز/ يۆليۆى 2018)، نه‌يارانى سياسه‌ته‌كانى تره‌مپ، بووكهڵهيان له شێوه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، به ره‌نگى پرته‌قاڵى پڕ هه‌وا كردبوو و ههڵياندان بۆ ئاسمان وه‌ك ناڕهزاييهك له دژى سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ له‌نده‌ن.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ له‌نده‌ن، بڕياره تره‌مپ له‌گه‌ڵ شاژنى به‌ريتانيا، ئيليزابێس و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته تيريزا ماى، كۆببێته‌وه.
به‌شێك له به‌ريتانييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان، تره‌مپ دژى ئه‌و پێوه‌ر و به‌ها مرۆييانهيه كه به‌ريتانييه‌كان بڕوايان پێيان هه‌يه.
پێشتر به هۆى ره‌خنه‌ى تره‌مپ له توندڕه‌وه به‌ريتانييه‌كان، سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌نده‌ن، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه وه‌ڵامى تره‌مپى دابوويه‌وه.
گوته‌بێژى سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌نده‌ن، رايگه‌ياند، نه‌يارانى سياسه‌تى تره‌مپ بۆيان هه‌يه ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕن، رێگهشيان پێدراوه، له باخچه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى (په‌رله‌مان)ه‌وه بووكه‌ڵه و باڵۆنه پرتهقاڵييهكان به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌ن.
پێشتر سادق خان، داواى له حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كردبوو، سه‌ردانى تره‌مپ بۆ به‌ريتانيا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بى پۆست
ئ.ر
The giant Donald Trump ‘angry baby’ blimp will fly over Parliament during his visit to the UK after Sadiq Khan gives it the green light: https://t.co/fJOFKIzmkI pic.twitter.com/CtZwb3aVDx
— Alain Tolhurst (@Alain_Tolhurst) ٥ يوليو ٢٠١٨
London Mayor Sadiq Khan's Greater London Authority has approved Trump protestors permission to fly a nappy clad Angry Baby Blimp over London on his UK visit on 13 July - It will fly 30 metres in the air above Parliament Square Gardens #Trumpbaby #trumpvisit #DonaldTrump pic.twitter.com/TE26p34NZ2
— ℝ????? ? (@icklepickle) ٥ يوليو ٢٠١٨
London Mayor Sadiq Khan has granted permission for the giant Donald Trump baby balloon to fly above Parliament Square during Donald Trump’s visit on 13th July pic.twitter.com/hkC5z8iRaI
— Edward Hardy (@EdwardTHardy) ٥ يوليو ٢٠١٨