هۆڵه‌ندا دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی ده‌ركرد
چه‌ند دیپلۆماتكارێكیشی له سێ وڵاتی ئه‌وروپا ده‌ستگیركراون
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵگری وڵاتی هۆڵه‌ندا، دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له ئه‌مسته‌ردامی پایته‌خت ده‌ركرد.
گوته‌بێژێك به‌ناوی هه‌واڵگری هۆڵه‌ندا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوهڕۆك و ورده‌كارییه‌كان و هۆكاره‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، ده‌ركردنی ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی رایگه‌یاند.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، پێشتر چه‌ند دیپلۆماتكارێكی ئێران له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركران و تۆمه‌تی پلاندان و گومانی ئه‌نجامدانی هێرشیان بۆ سه‌ر "ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی به‌رگری" درایه پاڵ، كه سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه له ده‌ره‌وه.
لای خۆیه‌وه تاران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، "پلانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن ساخته‌یه" و چه‌ند كه‌سێك له‌ناو ئه‌نجوومه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی ئێران دایانڕشتووه.
ا. م