عه‌لاوی داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
عه‌لاوی: رێژه‌ی ساخته‌كاریی له هه‌ندێك ناوه‌ندی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته 50%
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی ده‌ڵێت: "ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی له‌میانی ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كه‌ركووك ده‌ركه‌وتوون، ده‌ریده‌خه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 گاڵته‌جاڕیی و تاوان بووه به‌رامبه‌ر گه‌ل".
عه‌لاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "رێژه‌ی ساخته‌كاریی له هه‌ندێك ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته 50%".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێزی ئیراده‌ی گه‌ل بگیرێت، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی پابه‌ندی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن بێت و به‌بێ جیاوازی ده‌نگی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه".
عه‌لاوی هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "كاركردن به‌پێچه‌وانه‌ی یاساكه، پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و تۆزه متمانه‌یه‌شی عێراقییه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به پرۆسه‌ی سیاسیان ماوه له به‌ین ده‌بات، بۆیه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌رله‌نوی دووباره بكرێته‌وه، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك لایه‌ن و وڵات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان په‌رده‌پۆشی تاوانی ساخته‌كاریی بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێكبێت كه بنه‌ماكه‌ی ساخته‌كاری و فێڵه".