10 وێنەی دەگمەنی مێژوویی بۆ یەکەمجار بڵاوده‌بنه‌وه‌

وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشیان تیدایه‌

  1. خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمەریکی، ماریلین مۆنرۆی، لە کۆریا، ساڵی 1954 کۆنسێرتێكی بۆ هێزە هاوپەیمانەکان سازکردووە.

گەڕان بەدوای کاردا لە ساڵی 1930. کابرا بۆردێکی بە پشتییەوە بەستوە و تایبەتمەندییەکانی خۆی تێدا نووسیووە." من سێ جۆر کار دەزانم، سێ زمان دەزانم، سێ ساڵ جەنگاوم، سێ منداڵم هەیە، سێ مانگە بێ ئیشم، بەڵام تەنها یەک کارم دەوێت".

کاردانەوەی ئەدۆڵف هیتلەر بەرامبەر بە ماچکردنی لەلایەن ژنێکی ئەمەریکی لە ئۆڵۆمپیادی بەرلین لە 15ـی ئابی ساڵی 1936.

سەربازانی ئەڵمانیا کڵاوی سەربازی، تفەنگ و چاویلەکەیان داوەتە سەگێک، ساڵی 1940.

گروپێکی جەنگاوەرانی ساموڕای لە نزیک پەیکەری ئەبولهول لە میسڕ، ساڵی 1864.

ساتی راگەیاندنی جەنگ دژی ئەمەریکا لە لایەن ئەدۆڵف هیلتەر لە 11ی کانوونی یەکەم،ساڵی 1941.

ئاهەنگێڕانی رووسییەکان لە مۆسکۆ بەهۆی سەرکەوتنیان بەسەر نازییەکان ، ساڵی 1945.

رزگارکردنی چەند کۆیەلەیەکی ئەفریقی لە ساڵی 1868.

ژنێکی چینی ئاڵای وڵاتەکەی لەگەڵ خۆی بردۆتە کەنار دەریا تاکو ئەمەریکییەکان بە ژاپۆنی نەزانن چونکە لە ساڵی 1941 لەو ساتەی ئەو وێنەیە گیراوە، ژاپۆن و ئەمەریکا لە جەنگدابوون.

لەدوای رووخانی کۆمۆنیزم، لە ساڵی 1991، هەزاران پەنابەری ئەلبانی روودەکەنە شاری باری لە وڵاتی ئیتاڵیا.