ته‌نیا بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه
كێشه‌ی نه‌زۆكی به‌ڕێژه‌ی 40% تا 50% لای پیاوانه.. ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
تویژینه‌وه‌یه‌كی زانستی هه‌نووكه‌یی ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه، كه توانای پیتاندن به پیاوان ده‌به‌خشێت و له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا ئه‌گه‌ری منداڵبوون له‌لایان زیاتر ده‌كات.
له تویژینه‌وه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كی رۆژئاواوه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه خواردنی رۆژانه‌ی مستێك "گوێز، بادام (باوی) و بنده‌ق" توانای پیتاندن له‌لای پیاوان به‌ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره زیاد ده‌كات.
زانایانی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه، كه خواردنی ئه‌و سێ چه‌ره‌زه كه سه‌ر به خێزانی "موكهسهرات"ـن، به شێوه‌یه‌كی رۆژانه بۆ ماوه‌ی 14 هه‌فته، گهمیتهكانی نێرینه "سپێرمه‌كان یان تۆی پیاو" چالاكتر ده‌كه‌ن و توانایه‌كی زیاتری پێ ده‌به‌خشن بۆئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه هێلكه‌ی مێیینه و هێلكۆكه بپیتێنن، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری منداڵبوون زیاتر ده‌بێت.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م تویژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری پیاوان له سه‌رانسه‌ری جیهان توانای منداڵبوونیان لاوازه و تامه‌زرۆی منداڵن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ژه‌هراویبوون، جگه‌ره‌كێشان و سیسته‌می خۆراكی ناته‌ندرووست، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له هه‌ر 7 خێزان یه‌كێكیان به‌ده‌ست كه‌متوانایی سكپڕی و منداڵنبوونهوه ده‌ناڵێنن، له‌كاتێكدا حاڵه‌ته‌كانی نه‌زۆكی به‌ڕێژه‌ی 40% تا 50%ی لای پیاوانه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه، كه ده‌ره‌نجامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندرووستی له شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا خرانه روو، تیمی زانایانی ئه‌و پرۆژه‌یه توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر 119 پیاو ئه‌نجامدا، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدا بوو و به‌سه‌ر دوو گروپدا دابهشیانكردن، رۆژانه 60 گرام چه‌ره‌زاتیان به گروپی یه‌كه‌م ده‌دا، له‌كاتێكدا ده‌ستكاری سیسته‌می خۆراكی گروپی دووه‌میان نه‌كرد.
دوای چاودێریكردن بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌راوردكردن له نێوان هه‌ردوو گروپه‌كه، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی چهرهزاتهكانیان به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك خورادووه، رێژه‌ی سپێرمه‌كانیان 14% زیادی كردووه، هه‌رچی ئه‌و سپێرمانهشن كه توانای پیتاندنیان تێدایه، رێژه‌كه‌یان 4% زیادی كرد و به‌ڕێژه‌ی 6% توانای جووڵه و چالاكی سپێرمه‌كان زیاتر بوو. له‌به‌رامبه‌ریشدا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ریژه و توانی سپێرمه‌كانی گرووپی دووه‌م به‌دی نه‌كرا.
به‌م ده‌ره‌نجامانه، تیمی زانایان گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی كه زیادكردنی ئه‌و چهرهزتانه بۆ سیسته‌می خۆراكی رۆژانه لای پیاوان، توانای منداڵبوونیان زیاتر ده‌كات و رێژه‌ی نه‌زۆكی تێیاندا كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌رگای چاره‌سه‌ری به‌ڕووی زانایانیشدا ده‌كاته‌وه، كه كێشه‌ی نه‌زۆكی لای پیاوان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
H.B