به وێنه.. 6 سەیروسەمەرەترین نەریتی هاوسەرگیری له جیهان
K24 - ههولێر:
ئاهەنگی هاوسەرگیری لە جیهان، چەندین شێوازی و نەریتی جیاوازی هەیە، لەم هەواڵە، 7 نەریتی سەیروسەمەرەی هاوسەرەکان لە جیهاندا بزانە.
سکۆتلەندا: پیسکردنی بووک و زاوا
لای هەندێک لە خەڵکی سکۆتلەندا، لە رۆژی هاوسەرگیری، ژن و مێرد، خاشاک و خواردنی پیسی وەک شیری بەسەرچوو، ماسی مردوو، قیر، قوڕ و ئارد دەکرێت بەسەریاندا, ئەمەش بۆ ئەوەیە هاوسەرەکان رابهێنن لەسەر ناخۆشی و شتە بێزارکەرەکانی ژیانی هاوسەرگیری.

چین: گریان بۆ ماوەی مانگێک
بۆ زۆرێک لە کچان، لە کاتی چوونە نێو ژیانی هاوسەرگیری و جێهێشتنی خێزانەکانیان، گریان بەشێکە لە دەربڕینی هەستەکانیان, بەڵام وەک نەریتی زۆرێک لە هاووڵاتیيانی چین، دەبێت بووک بە درێژایی مانگێک، رۆژانە یەک کاتژمێر بگری, رۆژانەش ئافرەتێکی خێزان و خزمانی دێنە لای و دەبێت لەگەڵ ئەوانیش بگری, ئەمەش بە بڕوای ئەوان بۆ دەربڕینی خۆشییە بە چەندین تۆنی جیاواز.

هیندستان: شووکردن بە دار
بەشێک لە هیندییەکان پێیان وایە هاوسەرگیری دەبێتە هۆی زوو مردنی پیاوەکە، بۆ ئەمەش ژنە سەرەتا شوو دەکات بە دارێک، تاکو مردنەکە بچێت بۆ دارەکە، پاشان دارەکە لەت لەت دەکرێت بۆ سەلامەتی سەری کاکی زاوا.

کۆریای باشوور: لێدان لە قاچی زاوا
بۆ دڵنیابوون لەوەی زاوا لە شەوی هاوسەرگیری، ژنەکەی بێ ئومێد ناکات, بە ئێسک و ماسی لە قاچی زاوا دەدرێت، ئەمەش هەم پێکەنین و هەم ئازار بە زاوا دەبەخشێت.

مەنگۆلیا: کوشتنی جووجەڵە
لای مەنگۆلییەکان، دەبێت تازە ژن و مێرد، جووجەڵەیەک بکوژن و سەیری جگەرەکەی بکەن. ئەگەر جگەری جووجەڵەکە نا تەندرووست و شێواو بوو، ئەوا مانای وایە ئەو ژن و مێردە ژیانێکی بێ بەختانە بەسەر دەبەن، بۆیە دەبێت ژن و مێردەکە، جووجەڵە بە دوای جووجەڵە بکوژن تا دانەیەک دەدۆزنەوە کە جگەرەکەی تەندرووستە.

ئیندۆنیزیا: بەکارنەهێنانی دەستەسڕی تەوالێت
لە ئیندۆنیزیا تەنها رۆژی هاوسەرگیری نییە کە چەند نەریتێکی سەیر و سەمەرەی هەیە، بەڵکو لە مانگی هەنگوینیدا، نابێت ژن و مێردەکە دەستەسڕی تایبەت بە تەوالێت بەکاربهێنن, هەروەها دەبێت کەمترین خواردن و خواردنەوە بخۆن و بخۆنەوە, ئەمەش بە بڕوای ئەوان، بەختی باش بۆ هەردوولا دەهێنێت.

ھ. ج