ئێران كچه سه‌ماكاره‌كه‌ی ئینستاگرامی ده‌ستگیركرد
"ده‌ستگیرانه‌كه‌ت ده‌زانێت سه‌ما ده‌كه‌یت و بڵاویده‌كه‌یته‌وه؟"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كچێكیان ده‌ستگیركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌ماكردنی تۆمار ده‌كات و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام بڵاویانده‌كاته‌وه. ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومی ئێرانیش دیدارێكی له‌گه‌ڵ "مائیده هۆژه‌بری" ته‌مه‌ن 18 ساڵان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌و دیداره‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "پێشێلی پێوه‌ره ئاكارییه‌كانی كردووه‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه نیازی نه‌بووه كارێكی وه‌ها بكات".
#Iran just arrested a teenage girl #MaedehHojabri because of her dance and performances video. Before 40 years ago, dance were taught in school in Iran but after the Islamic revolution 1979 it became a big crime! pic.twitter.com/n68l7enKx1
— Arash Sigarchi ?? (@sigarchi) ٧ يوليو ٢٠١٨
هه‌ر چه‌نده ئه‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه كه مائیده له‌ژێر فشاردا ئه‌و قسانه‌ی كردووه یان نا، به‌ڵام نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی و چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ به‌ناوی "مه‌سیح عه‌لینه‌ژاد" له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران مائیده هوژه‌بری ناچاركردووه راسته‌وخۆ له یه‌كێك له پرۆگرامه‌كانیدا بگری پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه "مه‌سیح" بڵاویكردووه‌ته‌وه، بێژه‌ره‌كه له مائیده‌ی ده‌موچاو داپشراوه ده‌پرسێت "ده‌ستگیرانه‌كه‌ت ده‌زانێت تۆ ڤیدیۆی له‌و جۆره تۆمار ده‌كه‌یت و بڵاویده‌كه‌یته‌وه؟".
مائیده‌یش ده‌گری و ده‌ڵێت: "ده‌مزانی سه‌ما قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام هیچ شتێكی خراپم بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه".
دواتر لێی ده‌پرسن، ئامانجت له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه چییه و ئایا ئێوه گرووپێكن ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت كچان و ژنان هانبده‌ن بۆ سه‌ماكردن؟، مائیده‌ش ده‌ڵێت: "من نه‌مویستووه خه‌ڵكی دیكه فێربكه‌م یان ژنان هانده‌م بۆ سه‌ما، به‌ڵكو كه‌سانێك حه‌زیان له سه‌ماكردنی من بووه بۆیه بڵاومكردوونه‌ته‌وه".
Iranian state TV makes these young girls cry on an interview after they got arrested for uploading videos of their dancing performances on Instagram.#MaedehHojabri
— Masih Alinejad ?️ (@AlinejadMasih) ٨ يوليو ٢٠١٨
بازجویی از دختران نوجوان در صدا و سیما و اشکی که جاری شد تا مثلا درس عبرت شود برای دیگران که نرقصند#مائده_هژبری pic.twitter.com/hoBVDMv7Oi
هه‌ژماره‌كه‌ی مائیده هوژه‌بری له ئینستاگرام 300 گرته‌ی ڤیدیۆی تێدا بووه و 43 هه‌زار كه‌سیش فۆلۆیان كردبوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران رایانگرتووه. هه‌ر چه‌نده زۆر هه‌ژماری دیكه ڤیدیۆكانی مائیده لای خۆیانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و پاڵپشتی لێده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی یاساكانی ئێران، سه‌ماكردن له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه. هه‌روه‌ها تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووكیش له ئێران بلۆككراوه.