سێ په‌نابه‌ری لوبنانی گه‌وره‌ترین پارچه زێڕی ئه‌ڵمانیا ده‌دزن
مێركل به دایكی په‌نابه‌ران ناسراوه و سێ په‌نابه‌ریش گه‌وره‌ترین پارچه زێڕ له ته‌نیشت ماڵه‌كه‌ی ده‌دزن
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دزینی گه‌وره‌ترین پارچه زێڕ، له مۆزه‌خانه‌كه‌ی ته‌نیشت ماڵی ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، داواكاری گشتی سكاڵا له‌سه‌ر سێ كه‌سی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی تۆمار ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "دی تزایت"ی ئه‌ڵمانی، سێ كه‌س كه دووانییان بران به‌ناوه‌كانی (وه‌یسی و ئه‌حمه‌د)، له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیان به‌ناوی (ویسام)، تۆمه‌تباركراون، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی مۆزه‌خانه‌كه‌ی ته‌نیشت ماڵی مێركل، كه ناوی (دینیسه).
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، دزییه‌كه كاتژمێر 3ی به‌یانی رۆژی 27ی ئادار/ مارسی 2017، ئه‌نجامدراوه، ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی هاووڵاتییانی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كه‌كه، به ماڵه‌كه‌ی مێركلیشهوه، خه‌وتوون.
به گوێره‌ی گوته‌ی پۆلیس، دهزهكان له‌سه‌ر پردی متیرۆكهوه گه‌یشتوونه‌ته په‌نجه‌ره‌ی مۆزه‌خانه‌كه، له‌وێش سندووقه شووشهكهیان شكاندووه، كه ئه‌و پارچه‌ی زێڕه‌ی له‌ناو نمایشكراوه، قه‌باره‌كه‌شی به‌قه‌د تایه‌ی ئۆتۆمبێلێك ده‌بێت، دواتریش بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه.

رۆژنامه‌كه له زاری پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دواتر ئه‌و پارچه زێڕه، كه وه‌ك دراوێكی كانزایی گه‌وره‌یه، له‌سه‌ر پردی متیرۆكه خراوه‌ته خواره‌وه بۆ ناو پاركی "مۆنبیگۆ"، پۆلیس په‌تێكی له شوێنه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه و "DNA"ی هه‌ریه‌ك له (ویسام) و پاسه‌وانی مۆزه‌خانه‌كه‌ی له‌سه‌ره، كه (دینیس)ـه.
پۆلیس به ته‌واوه‌تی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، پاسه‌وانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه پلانی دزینی پارچه زێڕه‌كه‌ی داناوه و زانیاری له باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی دزییه‌كه‌ی پێداون، ئه‌و وێنه سێڵفییانهی له مۆبایلی پاسهوانهكهشدا هه‌ن، وه‌ك رێبه‌رێك بۆ خستنه‌ڕووی شوێنه‌كانی ناو مۆزه‌خانه‌كه به‌كارهێنراوه.
.png)
وه‌ك رۆژنامه‌ی "دی تزایت" بڵاویكردووه‌ته‌وه، په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ژووره‌ی دزه‌كان له رێگه‌یه‌وه چوونه‌ته ناو مۆزه‌خانه‌كه، هی جلگۆڕینی پاسه‌وانی پێشووه و تاكه شوێنه به هیچ سیسته‌مێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه, به‌وه‌ش له كاتی هاتنی خه‌ڵكی نامۆ له رێگه‌ی نادرووسته‌وه هیچ زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه لێنادات.
ئه‌گه‌ری هه‌یه تۆمه‌تباران له دادگای تایبه‌ت به "گه‌نجان" دادگاییبكرێن، نه‌ك پێگه‌یشتووان، چونكه هه‌ریه‌ك له (ئه‌حمه‌د، وه‌یسی و ویسام) ته‌مه‌نیان 18 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
له ته‌ممووزی 2017، پۆلیس چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چوار تۆمه‌تباره ئه‌نجامدا و له‌و كاته‌وه زيندانيكراون و له ژێر لێكۆڵينهوهدان، دواتریش دوو له تۆمه‌تباره‌كان به كه‌فاله‌ت ئازادكران.
.png)
رۆژنامه‌ی "تاگز شپیگڵ"، له لێكۆڵه‌ره‌وان گواستوویه‌ته‌وه، په‌یكه‌ری ئه‌و گرووپه چه‌ته‌یه رێكخراوه و 9 ئه‌ندامی دیكه‌ی بنهماڵهكهش تێوه‌گلاون، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه مێژووییان له توندوتیژی و بازرگانی به كه‌لوپه‌له دزیارییهكانهوه هه‌یه و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ریشه‌وه ده‌كه‌ن.
لێكۆڵه‌ران له‌و بڕوایه‌دانین بتوانن دراوه كانزاییه‌كه، كه زێڕه، بیدۆزنه‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، دزه‌كان پارچه پارچه‌یان كردبێت.
دراوه كانزاییه‌كه ناوی (گه‌ڵای دره‌ختی ماپڵه)، كه وێنه‌ی گه‌ڵاكه له‌سه‌ر ئاڵای كه‌نه‌دا هه‌یه، دراوه‌كه‌ش له زێڕی پوخته‌كراو درووستكراوه، له سه‌رتاسه‌ری جیهان 6 دانه‌ی هه‌یه و نرخی هه‌ر یه‌كێكیشیان ده‌گاته نزیكه‌ی 4.4 ملیۆن دۆلار.
ا. م