دوو ئافره‌ته فلپینییهكان رزگاركران
هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و دوو ئافره‌ته‌یان رزگاركرد كه له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك ـ به‌غدا رفێندرابوون
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی وه‌ته‌ن نیوز، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئهمنتی بڵاویكردۆته‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ئه‌و دوو ئافره‌ته فلپینییه رزگار بكه‌ن، كه دوێنێ، دوای له‌كاركه‌وتنی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان به‌غدا ــ كه‌ركووك، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه رفێندرابوون.
دوێنێ شه‌ممه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و به‌رپرسانی ناوخۆیی رایانگه‌یاند، دوو ئافره‌تی فلپینی له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركووك - به‌غدا رفێندراون.
له‌مباره‌یه‌وه دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی ئاشكرایانكردبوو، ئه‌و دوو ئافره‌ته فلپینییه له‌كاتێكدا رفێندراون، كه له‌گه‌ڵ پیاوێك و دوو ئافره‌تی ديكه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر له‌رێگه بوون و، له‌سه‌ر رێگاكه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌كاركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانی هه‌واڵی رۆیته‌رز، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌كار وه‌ستاوه، ئه‌و دوو ئافره‌ته دابه‌زیون، له‌ناكاو ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی زه‌رد كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوی تێدابووه، له‌وێوه رۆیشتووه و هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌یان رفاندووه.
دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكرایانكرد، دوای رووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌ستگیركراوه.
تائێستاش ناسنامه‌ی رفێنه‌ران ئاشكرا نه‌كراوه و ناشزانرێت، ئاخۆ شۆفێره‌كه ده‌ستی له رفاندنی ئه‌و دوو ئافره‌ته هه‌بووه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه شوێنی رفێندراوه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه، یانیش به‌ڕێگه‌یه‌كی دیكه توانیویانه ئه‌و دوو ئافره‌ته رزگار بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، تائێستا ناسنامه‌ی رفێنه‌ران و هۆكاری رفاندنی ئه‌و دوو ئافره‌ته فلپینییه نازانرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش چه‌ندین حاڵه‌تی رفاندنیان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه له‌و شوێنه ئه‌نجامداوه، كه ئافره‌ته فلپینییهكانی لێ رفێندراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، له‌مانگی رابردوودا به‌لایه‌نی كه‌م چه‌كدارانی داعش 8 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه رفاندووه و دواتر كوشتوویانه.
H.B