وێڕای دۆڕانی له هه‌ڵبژاردن.. سه‌لیم جبووری ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان
په‌رله‌مانتارێك سازش له كورسییه‌كه‌ی ده‌كات و جبووری له‌شوێنی ئه‌و ده‌چێته په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكرد، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ماوه‌به‌سه‌رچوو، كورسییه‌كی په‌رله‌مان له خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره براوه‌كانی حزبه‌كه‌ی بۆ جبووری ده‌ستی له كورسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت.
له لێدوانێكدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به وه‌ته‌ن نیوزی راگه‌یاندووه، "یه‌كێك له په‌رله‌مانتارانی حزبه‌كه‌ی سه‌لیم جبووری به‌رامبه‌ر به پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تێك له حكوومه‌تی داهاتوو، سازش له كورسییه‌كه‌ی ده‌كات، به‌مشێوه‌یه‌ش حزبه‌كه‌یان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌سێكی دیكه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك له‌شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستنیشان بكات" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "ئه‌و كه‌سه‌ش سه‌لیم جبووری ده‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، "لێدوانی به‌شێك له حزب و لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وان سوورن له سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی جبووری بۆ ناو په‌رله‌مان" و دووپاتیكرده‌وه، "لیسته‌كه‌یان مافی خۆیه‌تی هه‌ر كه‌سێك له‌شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره براوه‌یه بنێرێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه كورسییه‌كه‌ی چۆڵ ده‌كات".
H.B