ئه‌و 6 ده‌سته‌واژانه‌ی كه نابێت هه‌رگیز به منداڵه‌كه‌ت بڵێیت
"هه‌ر دایك و باوكێك ئه‌م ده‌سته‌واژانه به منداڵه‌كانیان بڵێن ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
هه‌ردوو پسپۆری ده‌روونی، "هێزه‌ر تۆرجیۆن و جوڵ‌ی رایت" رێنماییه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه یارمه‌تی دایكان و باوكان ده‌ده‌ن، له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی منداڵه‌كانیان.
رۆژنامه‌ی "ئێندیپێندت"ـی به‌ریتانی پوخته‌یه‌كی له‌و رێنماییه بڵاوكردۆته‌وه، كه خۆی له لیستێك ده‌سته‌واژه‌دا ده‌بینێته‌وه و پێویسته دایكان و باوكان له چاره‌سه‌ری كیشه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی منداڵه‌كانیان، هه‌رگیز ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌رامبه‌ریان به‌كار نه‌هینن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هه‌رچیه‌كیش بێت، چونكه وه‌ك جه‌خت كراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵه‌كان ده‌بێت و كیشه‌كانی نێوان باوان و وه‌چه‌كان زیاتر ده‌كات.
گرنگترین ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش بریتین له:
1- چه‌ند جار پێم گوتی ئه‌م كاره مه‌كه؟
2- تۆ هیچ سنوورێكت بۆ من نه‌هێشته‌وه!
3- بۆچی گوێ ناگری؟
4- به‌سه مه‌گریێ تۆ وه‌ك منداڵ ره‌فتار ده‌كه‌یت!
5- چونكه من پێم گوتی!
6- ئه‌گه‌ر ئێستا داینهخهیت ئه‌مڕۆ شیرنیت پێ ناده‌م!
بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كیشانه‌ی له‌كاتی په‌روه‌رده رووبه‌ڕووی خانه‌واده‌ی منداڵان ده‌بن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست، ئه‌و دوو پسپۆره ده‌روونییه ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ن، له منداڵه‌كانیان نزیك ببنه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن له‌كێشه‌كانیان تێبگه‌ن و به‌جۆرێك گفتوگۆی هێمنانه له‌گه‌ڵیان بكه‌ن، كه وره‌یان به‌رز بێته‌وه و هه‌ستێكی وا لایان درووست بێت، كه ئه‌ویش ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی خێزان به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ بگرێت. هه‌روه‌ها له‌و رێنماییهدا ئاماژه به چه‌ند قۆناغێكی پراكتیكی كراوه، كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كیشانه ده‌كات.
H.B