سهرۆك وهزیرانی ههرێم و هۆڵهندا كۆدهبنهوه
گفتوگۆ لهبارهی شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکومەت دهكهن

K24 - ههولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 10/7/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی هێت تۆرێنتی لەشاری لاهای لەگەڵ مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لەسەر چەندین پرسی جیاواز کۆببێتەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی وەزیرانی هۆڵەندا ئەجێندای کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی و مارک رووتە پرسی کۆچبەران، شەڕی دژی داعش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو حکومەت بە تایبەت لە کەرتی کشتوکاڵ تاوتوێ دەکەن.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە و ئامادەبوونی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا لە سیستمی نوێی حکومڕانی ئەو وڵاتە دێت.