داعش جلوبه‌رگی سه‌ربازی به عه‌بادی ده‌پۆشێته‌وه
ھێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر عێراقییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی ھێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا، به‌تایبه‌تی كه ساڵیك پیش ئێستا شاری مووسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه رزگاركرا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه چووه پارێزگای دیله كه 56 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه دووره.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یینێت كه هێشتا له رووی سه‌ربازییه‌وه عێراق تۆكمه‌یه و ده‌توانێت شكست به چه‌كدارانی داعش بهێنێ، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌شی هه‌یه و دوای ساڵێك له رزگاركردنی پایته‌ختی داعش له عێراق و دواتر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و شانه نوسیتووهكانیان ماوه‌یه‌كه به چڕی ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیل كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له پاریزگای دیاله، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه كه جموجووڵ و كرده تیرۆریستییه‌كانی داعش، عه‌بادییان ناچاركردووه جارێكی دیكه جلوبه‌رگی سه‌ربازی بپۆشێته‌وه".
عه‌بادی له شاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان باسی كێشه ئه‌منییه‌كانی رێگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووكیان كردووه. چونكه ماوه‌یه‌كه داعش له‌وناوچانه‌دا ده‌ستیان به رفاندن و كوشتی هاووڵاتیان و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسه‌كه‌ی عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كان زیادبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به شانه‌كانی تیرۆر و چه‌ته‌كان نه‌درێت له‌و ناوچانه‌دا تاوانی ریكخراو ئه‌نجام بده‌ن".
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "سه‌ركه‌وتن"ـی به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندبوو، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 ناونابوو "نه‌سر" به‌ڵام هێشتا هاووڵاتیانی عێراق به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه به‌غدا به‌هێز و به‌هۆی رێككه‌وتنی ژێر به ژێر خستنییه‌وه ژێر ده‌ستی خۆی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوون، تامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یان نه‌كردووه".
چونكه زۆر نییه داعش 8 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی كووشت، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - به‌غدا رفاندنی و مه‌رجی ئازادكردنی دابوونه به‌غدا، به‌ڵام دواجار به‌غدا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی داعشی بۆ رزگاركردنی چه‌ندین زیندانیكراوی ریكخراوه توندڕه‌وه‌ی نه‌دایه‌وه‌و پێكه‌وه هه‌موویانیان كووشت.
له باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و باشووری و نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵ و ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیكه‌ش، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌بادی بۆ خولێكی دیكه بكرێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتریش جلوبه‌رگه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌به‌ردا ببینرێته‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و به‌رده‌وامیش ده‌زگا هه‌وڵگرییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌یڵێن، هێشتا داعش كۆتایی نه‌هاتووه".