عامری و مالیكی په‌نا بۆ پێشنیازێكی سوله‌یمانی ده‌به‌ن
"ده‌یانه‌وێت سه‌در بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن كه ئه‌مڕۆ 10/7/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پێشنیازێكی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق پێشكه‌شكردووه و به ئاشكرا ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان له دۆسێی عێراق زیادبووه.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی: "موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیروون به‌رامبه‌ر نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای روون و نه‌گۆڕه و ناخوازێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پێكبهێنێ، ئه‌وه‌ش وایكردووه، بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه و حكوومه‌تی نوێ، ئه‌و هێزانه‌ی دیكه په‌نا بۆ پێشنیازه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی ببه‌ن.
ئه‌لحه‌یات روونیكردووه‌ته‌وه، قاسم سوله‌یمانی ده‌یه‌وێت، یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعی گه‌وره پێكبهێنرێ و 3 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌یش كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان پێكبهێنن".
رۆژی 8/7/2018 رۆژنامه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌ب"ـی چاپی له‌نده‌ن، له راپۆرتێكی هاوشێوه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ده‌وڵه‌تێكی چاودێری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی شیعی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ پێشنیاز كردووه. هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی و فه‌تح، به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه. پرۆژه‌كه‌یش له‌پێناو كه‌نارگیركردن و به ئۆپۆزیسیۆنكردنی موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه‌تی".