تەواوی "منداڵانی ئەشکەوت" رزگارکران
ماوەی 18 رۆژ لەو ئەوشکەوتە بوون
.jpg)
K24 - ھەولێر
لە دوای سێ رۆژ لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن، تیمەکانی فریاگوزاری وڵاتی تایلەند توانیان تەواوی 12 منداڵەکە و راهێنەرەکەیان رزگار بکەن کە ماوەی 18 رۆژ گیریانخواردبوو.
منداڵهكان لەناو ئەو ئەشکەوتەكه بەهۆی کۆبوونەوەی زۆری ئاو و بەرتەسکی رێگاکان گیریان خواردبوو، بەڵام لە سێ ئۆپەراسیۆنی جیادا کە ماوەی سێ رۆژی خەیاند، هێزە فریاگوزارییەکان توانیان بە بێ کێشە ئەو یاریزانانەی تۆپی پێ و راهێنەرەکەیان رزگاربکەن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە کە تەواوی رزگارکراوەکان تەندروستیان باشە، بەڵام بەهۆی کەم خۆراکی و ماندووبونی زۆر، ههموویان رەوانەی نەخۆشخانەکراون.



H.J