به‌و 5 نیشانه بزانه هاوسه‌ره‌كه‌ت هێشتا دڵی لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشوویه‌تی یان نا
5 نیشانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت هێشتا بیر له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بۆئه‌وه‌ی به‌بێ هۆكار نیگه‌ران نه‌بیت، 5 له گرنگترین ئه‌و نیشانانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه، كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه ئاخۆ هاوبه‌شی ژیانت هێشتا بیر له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه زیان به په‌یوه‌ندی نێوانتان بگه‌یه‌نێت، ئه‌و نیشانانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- ئه‌و ده‌ڵێت: هه‌وڵده‌دات یارمه‌تیی بدات:
ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ژیانت په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی مابێت و یانیش هه‌وڵبدات له حاڵه‌تێكدا یارمه‌تی بدات، ئه‌وا هیچ مه‌به‌ستێكی به‌دواوه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته هه‌میشه دووباره بووه‌وه، ئه‌وا مانای وایه هێشتا ئاڵوده‌ی داوی ئه‌وه.
2- باسی ئه‌و شتانه‌ی ده‌كات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كاته‌وه:
له‌وانه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌به‌ر گه‌لێك هۆكار به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شتانه بكات كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌شه ئه‌و تێبینیكردنه له‌به‌ر فزولی كه‌سایه‌تی خۆی بێت و هه‌ر بیه‌وێت شت له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بزانێت، به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌كان ئه‌و تێبینیكردنه مانای وایه كه هێشتا بیر له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی ده‌كاته‌وه و له‌وانه‌یه زیان به نێوانتان بگه‌یه‌نێت.
3- تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌راورد ده‌كات:
ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ژیانت تۆی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی به‌راوردكرد، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه كه هێشتا وابه‌سته‌ی ئه‌وه، له‌كاتێكدا پێویست ناكات خۆت وه‌ك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ربخه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆت چۆنی به‌مشێوه‌یه تۆی خۆش نه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه شایه‌نی تۆ نییه.
4- زۆر چیرۆك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بۆتۆ ده‌گێڕێته‌وه:
ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ژیانت به شێوه‌یه‌كی تێبینیكراو سهروسهربردهی خۆی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی بۆتی گێڕایه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ساته رۆمانسییه‌كانی نێوان ئێوه‌دا، ئه‌وا هێشتا دڵی لای ئه‌وه، له‌وانه‌یه پێویست بكات له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
5- كاتێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه داده‌نێت ئه‌و تووڕه ده‌بێت:
له‌وانه‌یه هه‌موومان زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌وه قبوڵ بكه‌ین كه خۆشه‌ویستی پێشوومان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه دابنێت، ئه‌مه شتێكی ئاساییه و مه‌رج نییه مانای ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه هێشتا دڵی لای ئه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویستیت به چاودێریكردنی كاردانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ستی به‌تووڕه‌یی و دڵپیسی "غه‌یره" كرد، ئه‌وا گومانه‌كه‌ت له‌شوێنی خۆیه‌تی و هێشتا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌دڵدا ماوه.
H.B