به‌ ڤيديۆ.. گه‌وره‌ترين تيمساحى ئوستراليا راوكرا

درێژى تيمساحه‌كه‌ 4 مه‌تر و 70 سانتيمه‌تره‌

K24 – هه‌ولێر:

دواى هه‌شت ساڵ له‌ راوه‌دوونانى، كارمه‌ندانى ناوچه‌يه‌كى سرووشتى پارێزراوى باكوورى ئوستراليا توانيان، تيمساحێكى 600 كيلۆگرامى راو بكه‌ن.

رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى ئوسترالى، بڵاويكرده‌وه‌، درێژى تيمساحه‌كه‌ 4 مه‌تر و 70 سانتيمه‌تره‌.

بۆ يه‌كه‌مجار ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌و تيمساحه‌يان له‌ 2010 له‌ رووبارى كاترين بينى بوو.

پزيشكانى تايبه‌ت به‌ ئاژه‌ڵ، ده‌ڵێن: ته‌مه‌نى ئه‌و تيمساحه‌ ده‌گاته‌ 60 ساڵ.

جۆن بۆرك، سه‌رۆكى ئه‌و تيمه‌يه،‌ كه‌ هه‌شت ساڵه‌ به‌دواى ئه‌و تيمساحه‌دا ده‌گه‌ڕێت، رايگه‌ياند، له‌ هه‌شت ساڵى رابردوودا، چه‌ندين رێگه‌ و شێوازمان به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و تيمساحه‌ راو بكه‌ين. كاتێكيش ئه‌ومان دۆزييه‌وه‌ تووشى شۆك بووين.

سه‌رۆكى به‌شى ژيانى وشكانى له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و گه‌شتوگوزارى ئوستراليا رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترين تيمساح بووه‌ له‌ رووبارى كاترين راو كرابێت.

ئ.ر