به ڤيديۆ.. بێچووه به‌رازێك به رووخسارى مرۆڤه‌وه له‌دايكبوو
ده‌مى ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن و له كاتى هه‌ناسه‌دان ده‌نگى دێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ميرۆر بڵاويكرده‌وه، له ناوچه‌يه‌كى چين، بێچووه به‌رازێك له‌دايكبووه، رووخسارى نزيكه له شێوه‌ى رووخسارى مرۆڤ.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ى جيانگمينى هه‌رێمى كوانگدۆنگى باشوورى چين روويداوه.
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه سايتى ميرۆر بڵاويكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، خاوه‌نى به‌رازه‌كه، ده‌ستى خستووه‌ته قوڕگى بێچووه به‌رازه‌كه و ئه‌ويش ده‌مى ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن و له كاتى هه‌ناسه‌دان ده‌نگى دێت، چونكه به هۆى شێواوى رووخسارى ناتوانێت به لوتى هه‌ناسه هه‌ڵمژێت.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و بێچووه به‌رازه ته‌نيا دوو رۆژ له ژياندا ماوه‌ته‌وه.
ئ.ڕ