شۆفێری تره‌مپ سكاڵا له‌سه‌ر گه‌وره‌كه‌ی تۆمارده‌كات
پێویسته له‌ماوه‌ی 30 رۆژ تره‌مپ وه‌ڵامی سكاڵاكه بداته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی 20 سال بوو شۆفێری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاریدا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تره‌مپ و كۆمپانیاكه‌ی تۆمار بكات، چونكه وه‌ك باسی ده‌كات، به هه‌زاران كاتژمێری ئۆڤه‌رتایم له‌و كارگه‌یه كاری كردووه، له‌به‌رامبه‌ردا مافه‌كه‌ی پێنه‌دراوه.
نویل سنترۆن كه تا ساڵی 2016 ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ بوو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و پارێزبه‌ندی تایبه‌تی وه‌رگرت، شۆفێری تایبه‌تی تره‌مپ بوو، دوێنێ له دادگای نیۆیۆرك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر گه‌وره‌كه‌ی تۆمار كرد.
له داواكه‌یدا سنترۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 50 تا 55 كاتژمێر كاری كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی پێ بدرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا وته‌بێژی كۆمپانیاكانی تره‌مپ گوتی، "به‌گوێره‌ی یاسا، سنترۆن هه‌میشه زیاتر له مافه داراییه‌كانی پێدراوه، هه‌ركاتێكیش به‌ڵگه‌كانمان خستنه‌ڕوو، ئه‌وا بێتاوانی تره‌مپ و كۆمپانیاكانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌لمێنین".
به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا، پێویسته له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا دۆناڵد تره‌مپ، كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه، وه‌ڵامی دادگا بداته‌وه.
له‌كاتێكدا پارێزه‌ره‌كه‌ی سنترۆن دووپاتیكرده‌وه، "سنترۆن شه‌و و رۆژ كاری كردووه و له پشووی هه‌فتانه‌ش هه‌ر له خزمه‌تی تره‌مپ بووه، به‌ڵام تائێستا قه‌ره‌بووی ئه‌و كاركردنه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه".
H.B