به‌ ڤيديۆ.. ئافره‌تێكى ئه‌كته‌رى سعووديى له‌ رياز هه‌راى نايه‌وه‌

رێكلامى بۆ شوێنى بازرگانى ده‌كرد

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ريازى پايته‌ختى سعوودييه‌، له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى شوێنێكى بازرگانى له‌ لايه‌ن ئافره‌تێكى ئه‌كته‌رى سعوودييه‌وه‌، پشێوى په‌يدا بوو و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانيش روويان له‌ ناوچه‌كه‌ كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ و كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى هاووڵاتيان.

چالاكانى سعووديه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ناوچه‌يه‌كى ريازى پايته‌خت، نه‌رمين موحسين، كه‌ ئافره‌تێكى ئه‌كته‌ره‌ له‌ سعووديه‌، بۆ كردنه‌وه‌ى شوێنێكى بازرگانى ئاماده‌ بووه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ خه‌ڵكێكى زۆر كۆبوونه‌ته‌وه‌ و پشێوى درووستبووه‌.

ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌ شوێنه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى هيستيرى شاگه‌شكه‌ بوونه‌ به‌ بينينى ئه‌و ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌.

نه‌رمين موحسين، به‌ مه‌به‌ستى رێكلام كردن بۆ فرۆشگه‌يه‌ك سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردبوو. به‌و هۆيه‌وه‌ پشێوى درووستبووه‌.

له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ژماره‌يه‌ك له‌ به‌كارهێنه‌رانى سعوودى داوايانكردووه‌، لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌ستوه‌ردانى خێرا بكه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و شوێنه‌ بازرگانيانه‌شيان كردووه‌، كه‌ ئافره‌تان به‌ مه‌به‌ستى رێكلام بانگهێشت ده‌كه‌ن.

به‌شێكى ديكه‌ له‌ به‌كارهێنه‌ران سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و شێوازه‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ى پياوانيان كردووه‌ كه‌ له‌ ده‌ورى ژنه‌ ئه‌كته‌ره‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه و هۆيها ده‌كێشن.