به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێك و رزگاربوونی ئافره‌تێك به موعجیزه
ئافره‌ته‌كه ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێك له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌وه دوور بوو
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دیمه‌نی ئۆتۆمۆبیلێك له شاری كراسنوداری رووسی نیشان ده‌درێت، كه چۆن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 40 پله‌ی سیلیزی ده‌ته‌قێته‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا كه له كامێراكانی چاودیری یه‌كێك له بینایه‌كانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه تۆماركراوه، ئۆتۆمۆبیلێك نیشان ده‌ده‌رێت كه له نزیك باخچه‌یه‌كی ساوایان پارك كراوه و، كاتێك ئافره‌تێك له نزیك ئۆتۆمۆبیله‌كه‌وه ده‌ڕوات، بوتڵه گازی ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و ئافره‌ته‌كه به موعجیزه رزگاری ده‌بێت.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه ئافره‌ته‌كه ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێك له ئۆتۆمۆبیله‌كه‌وه دووره، سه‌ره‌تا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمی گازی ته‌قینه‌وه‌كه دیارنه‌بوو ئاخۆ ئه‌و ئافره‌ته سه‌لامه‌ته یانیش نا، به‌ڵام دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك و په‌رتبوونی گازه‌كه، ده‌رده‌كه‌وێت كه چانس یاوه‌ری بوو و، ده‌رچوونی ئه‌و ئافره‌ته به سه‌لامه‌تی وه‌ك معجیزه وابوو، چونكه له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه بوتڵه گازه‌كه پارچه‌پارچه ده‌بێت و پارچه‌كانی به‌هه‌موو لایه‌كدا په‌رت ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامێك له‌و پارچانه به‌ر ئافره‌ته‌كه بكه‌ون.
H.B