"سه‌در له به‌رده‌م دوو بژار دايه"
نه‌خشه‌يه‌كى ئێرانى له‌سه‌ر مێزى دانووستانى لايه‌نه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
به راى چاودێرانى ره‌وشى عێراق، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، هه‌رچه‌نده ليستهكهى براوه‌ى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته نێوان دوو بژاره‌وه و پێويسته يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رچاوه ميدياييه عێراقييه‌كان ئه‌وه‌يان خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌در له‌به‌رده‌م دووڕيانى قبوڵكردنى هاوپه‌يمانييه‌كى فراوانه، ياخود ده‌بێت به‌ره‌و به‌رهه‌ڵستكارى هه‌نگاو بنێت.
رۆژنامه‌ى حه‌ياتى له‌نده‌نى بڵاويكرده‌وه، به راى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له دانووستانه‌كان، لايه‌نگرى پێكهێنانى حكومه‌تێكى بنكه فراوان تا دێت زياتر ده‌بێت.
به راى ئه‌و سه‌رچاوانه، قسه له باره‌ى حكومه‌تێك ده‌كرێت، كه هه‌مووان تێيدا به‌شدار بن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى خۆى نه‌يه‌وێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه روونيانكردووهتهوه، پێنج هێزه شيعييهكه، هێزه سوننيه‌كان، كورد ده‌بێت به‌شدارى له پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه بكه‌ن.
ئاماژه‌يان به‌وه‌شكردووه، لێدوانه‌كانى سه‌در سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابينه‌يه‌كى جياواز له‌و شێوه‌يه، هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى سست كردوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسيان له‌وه‌شكردووه، هاوپه‌يمانى سه‌در له‌گه‌ڵ كوتله‌ى فه‌تحى هادى عامرى، هاوپه‌يمانى كۆتايى نييه و ئێستا پێشنيازێكى ئێرانى هه‌يه كه به پلانى (5+4) ده‌ناسرێت.
ئه‌و پلانه‌ى ئێران بريتييه له هاوپه‌يمانى پێنج لايه‌نه شيعهكه (ده‌وڵه‌تى ياسا، نه‌سر، سائيرون، فه‌تح، حيكمه) و پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌ك بۆ ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو و هه‌ڵبژاردنى له ناو سێ ناودا. پاشان هاوپه‌يمانى به‌ستن له‌گه‌ڵ دوو كوتله‌ى گه‌وره‌ى سوننه و هه‌روه‌ها هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ دوو كوتله‌ى كوردى بۆ ئه‌وه‌ى به يه‌ك پاكێج سه‌رۆكى كۆمار و سه‌رۆكى په‌رله‌مان ديار بكرێن و هه‌مووان بچنه په‌رله‌مانه‌وه بۆ ده‌نگ پێدانيان.
ئ.ر