ڤیدیۆ.. دۆزینه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ریكی ده‌ریایی نامۆ له مرۆڤ ده‌چێت
بوونه‌وه‌ره‌كه له‌سه‌ر وشكانیش جووڵه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دانیشتوانی گوندێكی كه‌ناراوی له وڵاتی چین، بوونه‌وه‌رێكی نامۆی ده‌رییان دۆزییه‌وه، كه شێوه‌ی له شێوه‌ی مرۆڤ ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، سه‌ره‌تا خه‌ڵكی گونده‌كه ترسان كاتێك ئه‌و بوونه‌وه‌ریان دۆزییه‌وه و نه‌وێران لێی نزیك ببنه‌وه، دواتر یه‌كێك له دانیشتوانی گونده‌كه به‌ده‌ست ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی گرت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه زۆر به‌خێرایی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو بووه‌وه، دیمه‌نی ئه‌و بوونه‌وه‌ره نیشان ده‌درێت، كاتێك له‌ده‌ستی ئه‌و هاووڵاتییه چینییهدایه و له‌سه‌ر وشكانیش هیشتا جووڵه به ئه‌ندامانی له‌شی ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییهشی بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئه‌و بوونه‌وه‌ره سه‌رێكی هه‌یه له سه‌ری مرۆڤ ده‌چێت، به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شی وه‌ك چوار په‌لی مرۆڤ وایه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و بوونه‌وه‌ره له‌وانه‌یه جۆرێكی نوێی بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان بێت، یانیش له‌وانه‌یه ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ریا بێت، به‌هۆی نه‌خۆشیێكه‌وه به‌مشێوه‌یه ده‌ركه‌وتبێت".
H.B