سوپاى توركيا: له هه‌فته‌ى رابردوودا 76 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون
له ئاكامى ئۆپراسيۆنه زه‌مينى و ئاسمانييه‌كانى سوپادا
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سێ سه‌ركرده‌ى په‌كه‌كه و 73 چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناو توركيا و قه‌نديل كوژراوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، له ئاكامى ئۆپراسيۆنه زه‌مينى و ئاسمانييه‌كانى سوپادا 76 چه‌كدارى په‌كه‌كه له ناوخۆى توركيا و ناوچه شاخاوييه‌كانى قه‌نديل كوژراوون.
سوپاى توركيا روونيكردووه‌ته‌وه، 3 له كوژراوه‌كان به‌رپرس و فه‌رماندارى سه‌ربازى په‌كه‌كه بوونه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانه له ميانى ئۆپراسيۆنه‌كانى نێوان 6ى تهمموز/ يۆليۆ تاوه‌كو 12ى تهمموز بووه.
له مانگى ئازار/ مارسى رابردووه‌وه سوپاى توركيا به چڕى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌ستپێكردووه.
تا ئێستا كۆنسهى رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان و ميدياى ئه‌و حزبه هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى زيانه گيانهكانى چه‌ند رۆژى رابردووى شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان سوپاى توركيا و چه‌كداره‌كانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سوپاى توركيا رۆژانه له رێى به‌ياننامه‌ى سه‌ربازييه‌وه راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كانى په‌كه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
ئ.ر