به ڤیدیۆ.. چركه‌ساتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر هۆتێل شیراتۆنی به‌سڕا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه
عه‌بادی له‌وێ بووه

K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و زۆربوونی رێژه‌ی بێكاری به‌رده‌وامی هه‌یه و خۆپیشانده‌ران له به‌سڕه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی كردووه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپیشانده‌ران ده‌چنه ناو ئه‌و هۆتێله‌ی كه عه‌بادی تێیدا بووه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستبه‌جێ هۆتێله‌كه‌ی جێهێشتووه.
له‌لایه‌كی دیكه له پارێزگای میسان، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای حزبه‌كان و باره‌گای حه‌وت حزبیان سووتاندووه.
جگه له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، خۆپیشانده‌ران باره‌گاكانی حزبی ده‌عوه و باره‌گایه‌كی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئههلولحهقیان سووتاندووه.
خۆپیشاندانیش له پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فیان كۆنتڕۆڵ كرد، ئێستا هێزه‌كانی سواتی عێراقی سه‌رقاڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانن بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر هۆتێل شیراتۆن -
به‌سڕه
به‌سڕه
سووتاندنی باره‌گای حزبی ده‌عوه له نه‌جه‌ف
تێكدانی باره‌گای ره‌وتی حیكمه له میسان
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای میسان
ا. م