كریستیانۆ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ تۆرینۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیكردنی لێده‌كرێت
حكوومه‌تی ئیسپانیا: هیچ شتێك ناتوانێت له ده‌ستگیركردنی كریستیانۆ ساردمان بكاته‌وه
به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسپانیا هۆشداری ده‌ده‌نه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له ده‌ستگیركرانی دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه ده‌كات.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی له ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد دوور نییه به‌هۆی خۆ دزینه‌وه له باجدان له ئیتاڵیا ده‌ستگیر بكرێت.
ئاماژه به‌وه كراوه چوونی رۆناڵدۆ بۆ یوڤێنتۆس هیچ له كێشه‌كانی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ باجی ئیسپانیا ناگۆڕێت، مۆلینیدۆ وه‌زیری دارایی ئیسپانیا ده‌شڵێت پارێزه‌رانی رۆناڵدۆ به‌رده‌وامن له پارێزگاریكردنی رۆناڵدۆ له دادگاكانی ئیسپانیا، به‌ڵام كریستیانۆ ناتوانێت له باجدانه‌كانی رابكات و هیچ شتێكیش ناتوانێت ئێمه له ده‌ستگیركردن و سزادانی كریستیانۆ سارد بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر چیتر خۆی له باجدانه‌كه بدزێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌نی 34 ساڵ، دوای تێپه‌ركردنی 9 وه‌رز له یانه‌ی ریال مه‌درید به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیاوه كرد.