سه‌رۆكی ناپۆلی: كریستیانۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین، به‌ڵام ره‌تمان كرده‌وه
"ناپۆلی بژارده‌ی یه‌كه‌می كریستیانۆ بووه نه‌ك یوڤێنتۆس"
سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ خۆی پێشكه‌شی ناپۆلی كرد، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردۆته‌وه.
ئۆریلۆ دی لۆرێنتس سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه یانه‌ی ناپۆلی بژارده‌ی یه‌كه‌می كریستیانۆ بوو، نه‌ك یوڤێنتۆس.
سه‌رۆكی ناپۆلی ده‌شڵێت: كریستیانۆ له رێگه‌ی خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئێمه كرد، به‌ڵام به‌هۆی گرانبه‌های گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌مانویست سه‌ركێشی بكه‌ین و بیگوازینه‌وه، چونكه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێمه زۆر ده‌كه‌وت.
سه‌رۆكی ناپۆلی گوتیشی: راستییه‌كه‌ی ئێمه‌ش خواستمان هه‌بوو كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ واژۆ بكه‌ین، به‌ڵام كۆی گواستنه‌وه‌كه‌ی به‌مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌یه‌وه بۆ ئێمه زۆربوو، بۆیه بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌مان ره‌ت كرده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد.