ده‌رمانى شێرپه‌نجه له هه‌موو ماڵێكدا هه‌يه و ته‌نيا گرنگه به‌كار بهێنرێت
سه‌رچاوه‌ى هه‌موو جۆره كانزا و ڤيتامينێكه كه مرۆڤ پێويستى پێيه‌تى و سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى ڤيتامين (E)يه
K24 – هه‌ولێر:
له زانكۆى به‌رشلۆنه، ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى رۆڵى گرنگ و كاراى زه‌يتونى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ئاشكرا كرد.
توێژه‌رانى ئه‌و زانكۆيه ده‌ڵێن: رۆڵى زه‌يتوون له چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه قيمه‌تى نادرێت.
جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، زيادكردنى زه‌يتون بۆ سيستمى خۆراكى مرۆڤ، ده‌بێته هۆى پاراستنى جه‌سته و دژى پێشكه‌وتنى شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن و مه‌مكه و باسيش له‌وه ده‌كه‌ن، كه توێكڵى زه‌يتوون پڕ سوودتره له به‌شه‌كانى ديكه‌ى.
توێژه‌ران بۆيان ده‌ركه‌وتووه، توێكڵى به‌رهه‌مى زه‌يتون، به رێژه‌ى له سه‌دا 80 ترشه‌ڵۆكى زه‌يتى زه‌يتوونى تێدايه، كه ترشێكى چه‌ورييه و پڕه له ئۆميگا 9 و ده‌توانێت خانه شێرپه‌نجه‌ييه‌كان له‌ناو به‌رێت و رێگه له گه‌شه‌ى لووى شێرپه‌نجه بگرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ريشكه‌وتووه، كه زه‌يتوون سه‌رچاوه‌ى هه‌موو جۆره كانزا و ڤيتامينێكه كه مرۆڤ پێويستى پێيه‌تى و سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى ڤيتامين (E)يه، كه كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئه‌ركى مێشك و سييه‌كان هه‌يه.
جگه له‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه هاوكارى به‌رهه‌مهێنانى خرۆكه‌ى سوورى خوێن ده‌كات.
هه‌روه‌ها زه‌يتوون پڕه له پرۆتين و باكتين و شه‌كر و ڤيتامينه‌كانى (B ،C ،E ،P) و خوێيه‌كانى پۆتاسيۆم، فسفۆڕ، ئاسن و كانزا پێويسته‌كانى ديكه‌ى جه‌سته.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش، زه‌يتوون چه‌ورييه ناتێره‌كانى تێدايه كه يارمه‌تى خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌ده‌ن له كه‌ڵه‌كه‌بوونى كۆڵيسترۆڵى مه‌ترسيدار رزگاريان بێت.
ئه‌و توێژه‌رانه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، رۆژانه بڕێكى پێويست زه‌يتون بخۆن بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان له كێشه‌كانى دڵ و نه‌خۆشييه‌كانى خوێن و شێرپه‌نجه بپارێزن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر