ھاوسەرۆكانی نوێی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات ھەڵبژێردران

زیاتر لە 250 ئەندام بەشداریان لە كۆنگرەكەدا كرد

K24 - رەققە

ھەر یەك لە ئەمینە عومەر و ریاد درار بۆ ھاوسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات ھەڵبژێردران.

پەیامنێری كوردستان24 لە شارۆچكەی تەبقەی رەققە رایگەیاند: "لە كۆنگرەی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، ئەمینە عومەر و ریاد درار وەك ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنەكە ھەڵبژێردران".

دوێنێ ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات كۆنگرەی سێیەمی خۆی لە ژێر ناوی بەرەو چارەسەرێكی سیاسی و ئاوەدانكردنەوەی سووریایەكی ناوەندی دیموكرات بە بەشداری 270 ئەندام كۆنگرەی ئەنجامدا.

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، لەسەر پێشنیاری تەڤدەم بۆ ھێزە میانڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە 9/12/2015 لە شارۆچكەی دێركی رۆژئاوای كوردستان بە دروشمی (بەرەو ئاوەدانكردنەوەی سووریایەكی ئازاد و دیموكراتیك دامەزرا.

ھ.م