دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت
ئەگەری راگەیاندنی باری لەناكاو ھەیە
K24 - ھەولێر
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، حكوومه‌تی عێراق، باری له‌ناكاو له عێراق رابگه‌یه‌نێت. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات، حكوومه‌تی عێراق ناتوانێت بڕیارێكی له‌و شێوەیە بدات، چونكه ئه‌و بڕیاره ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراقدایه. ئه‌گه‌ریش هه‌یه هه‌ر بڕیارێكی له‌وجۆره عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ئاڵۆزی زیاتر ببات.
خۆپێشانده‌ران توڕه‌ن و داوای پێدانی مافه سەرەتاییەكان و ژیانێكی شایسته ده‌كه‌ن. هێزه عێراقیه‌كانیش به ئاگر و ئاسن رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان تادێت فراوانتر ده‌بن. به‌پێی زانیاری چەند سه‌رچاوه‌یەكی میدیاكان حكوومه‌تی عێراقی بیر له راگه‌یاندنی باری له‌ناو ده‌كاته‌وه.
به‌ختیار شاوه‌یس، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یه‌كێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو لایەنانەی باسی راگەیاندنی باری لەناكاو دەكەن، دەیانەوێت پشێوییەكان زیاتر پەرەبسێنن، ئەگەرنا راگەیاندنی باری نا ئاسایی تەنھا لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقە".
بەو هۆیەی په‌رله‌مانی عێراق ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو بووه، بۆیه ناتوانێت له‌باره‌ی راگه‌یاندنی باری له‌ناكاو بڕیاربدات، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ئەوە دەخاتەڕوو، ده‌كرێت دادگای فیدڕاڵی خوێندنه‌وه بۆ بارودۆخه‌كه بكات و له‌وباره‌یه‌وه بریاربدات.
ئه‌رده‌لان نورده‌ین، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: "راگەیاندنی باری نایاسایی پێویستی بە دەنگەكانی بە دوو لەسەرسێی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەیە، كە دەكاتە 250 پەرلەمانتار. ئێستا تەنھا لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵی عێراقە بڕیارێكی لەوشێوەیە بدات، بەڵام من بەپێویستی نازانم ئێستا باری لەناكاو رابگەیەندرێت".
ھ.م