خۆپیشانده‌ران كۆنه تایه به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كۆ ده‌كه‌نه‌وه
به فشاری خۆپیشانده‌ران هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆنه‌ی تایه‌یان ده‌ستپێكرد
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ، له ترسی خۆپیشانده‌ران له‌ناو په‌نچه‌رچییه‌كانی شاری دیوانییه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆنه تایه‌ی ئۆتۆمۆبیلیان كردووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، سووتاندنی كۆنه تایه ببوو به نه‌ریتێكی خۆپیشانده‌ران، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری دیوانییه له په‌نچه‌رچییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو كۆنه تایه‌كان كردووه، بۆئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان پێ نه‌گات و له خۆپیشاندانه‌كاندا نه‌يانسووتێنن.
H.B