ئاماژه ده‌روونييه‌كانى ته‌وقه‌ى پوتن و تره‌مپ ئاشكرا بوون
دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته جێى بايه‌خى شيكه‌ره‌وه و شاره‌زايانى زمانى جه‌سته
K24 – هه‌ولێر:
ته‌وقه‌كردنى هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته جێى بايه‌خى شيكه‌ره‌وه و شاره‌زايانى زمانى جه‌سته.
دوێنێ هه‌ريه‌ك له پوتن و تره‌مپ له هلسنكى كۆبوونه‌وه و به‌يه‌كه‌وه دواى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ميدياكاران باسيان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كرد.
.jpg)
شاره‌زايانى زمانى جه‌سته ده‌ڵێن، له كۆبوونه‌وه‌ى دوێندا هه‌ردوو سه‌رۆك زۆر جياواز بوون له‌و ديداره‌ى كه ساڵى رابردوو، له هامبۆرگ ئه‌نجامياندا.
.jpg)
ئه‌و شاره‌زايانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مجاره له رووى ئاماژه‌كانى زمانى جه‌سته‌وه پوتن وه‌ك براوه‌يه‌ك ده‌رده‌كه‌وت.
.jpg)
ده‌روونناسى ناودارى رووسيا، ئه‌ليكسه‌نده‌ر نيڤييڤ، له رۆژنامه‌ى كۆمسۆمۆلسكايا پراڤدا، وتارێكى له باره‌ى زمانى جه‌سته‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
.jpg)
ئه‌ليكسه‌نده‌ر ده‌ڵێت: "تره‌مپ خوويه‌كى هه‌يه، له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ستى ئاراسته ده‌كات بۆ ته‌وقه‌كردن. به‌وه‌ش ده‌يه‌وێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ى چه‌واشه بكات، ئه‌و په‌يامه‌ى پێ بگه‌يه‌نێت، كه من ئاماده‌م به رووتدا بكرێمه‌وه. به‌ڵام دواتر تره‌مپ قۆڵى به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌ستى ئاراسته‌ى سينگى به‌رامبه‌ر ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى هاوسه‌نگى له‌ده‌ست بدات. به‌و هۆيه‌وه تووشى په‌شۆكان بێت و متمانه له‌ده‌ست بدات".
.jpg)
باسى له‌وه‌شكردووه، "له 2017دا كاتێك له هامبۆرگ يه‌كديان بينى، تره‌مپ په‌نجه‌كانى ده‌ستى به رووى پوتندا كردبوونه‌وه، كاتێك ده‌ستى بۆ ته‌وقه درێژ كرد. بۆ ئه‌وه‌ى بڵێت من زۆر كراوه‌م به رووتدا، به‌ڵام پوتن چونكه له ههواڵگرييهوه چووه‌ته ناو سياسه‌ت زوو دركى به‌و فێڵهى تره‌مپ كرد و رێگه‌ى نه‌دا تووشى په‌شۆكان بێت. به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان له هلسنكى تره‌مپ په‌نجه‌ى ده‌ستى ئاوه‌ڵا نه‌كردبوون، به‌ڵكو به شێوه‌يه‌كى هاوسه‌نگانه ده‌ستى بۆ ته‌وقه درێژ كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستى پوتنى به شێوه‌يه‌كى دۆستانه گوشى و لهراندييهوه، بێ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات فێڵى لێ بكات".
.jpg)
ئه‌و شاره‌زا رووسه پێى وايه، تره‌مپ بێهيوا بووه له‌وه‌ى فێڵ له پوتن بكات، بۆيه ره‌فتارى خۆى رێك كردبوو.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر