ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌رانی به‌سره باوه‌ڕ به به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی ناكه‌ن
هاووڵاتیانی به‌سره متمانه‌یان به عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌ماوه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سڕه بۆ كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هاووڵاتییانیش متمانه‌یان به به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران نییه.
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24، ئه‌بو توراب ته‌میمی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سڕه جه‌ختیی كرده‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ن كه حكومه‌ت به خه‌ڵكی پارێزگای به‌سڕه‌ی داوه.
ئه‌بو توراب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی 15 ساڵه چه‌ندین قه‌یران به‌رۆكی شاره‌كه‌یان گرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ئاوڕی لێ بداته‌وه و تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، به‌سره تاكه شاره كه ته‌نیا كێشه‌كه‌ی ئاو و كاره‌با نییه، به‌ڵكو جیاواز له هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، پیسبوونی ژینگه‌ش ته‌نگی به شاره‌كه‌یان هه‌ڵچنیوه، له‌كاتێكدا به‌سره بووه‌ته كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی، كه‌چی خێر و بێره‌كه‌ی ده‌دزرێت و هاووڵاتیانیش ته‌نیا سه‌یری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی هیچ متمانه‌یه‌كیان به حكوومه‌ت و به‌ڵێنه‌كانی نه‌ماوه، به‌ڵام یاداشتێكیان پێشكه‌ش كردووه و تێیدا ئاماژه به داواكارییه‌كانیان كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری پارێزگای به‌سره و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی باشووری عێراقی گرتۆته‌وه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداوه و به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
H.B