په‌رله‌مانى كوردستان په‌يڕه‌وى ناوخۆى هه‌موار كرده‌وه و گۆڕانكارى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تييدا كرد
بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ھەمواركرایەوە
K24 – هه‌ولێر:
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ھەمواركرایەوە.
له‌و باره‌يه‌وه، فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دوای چەندینجار گفتوگۆكردن لەسەر پەیڕەوی نوێی پەرلەمانی كوردستان، كە لە 127 مادە پێكھاتووە، توانرا پەیڕەوەكە پەسەند بكەین.
گوتيشى: ئه‌م هه‌مواره نوێيه‌ى په‌يڕه‌وه‌كه گۆڕانكارییەكی گەورە لەسەر ئاستی یاسادانان و بەڕێوەچوونی كاروباری ناو پەرلەمان دروست دەكات.
به گوێره‌ى هه‌مواره نوێيه‌كه، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان پێكدێت له سه‌رۆك و جێگرى يه‌كه‌م و جێگرى دووه‌م و پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانى گواستراونه‌ته‌وه بۆ جێگرى دووه‌م.