هۆكاری ده‌ركردنی رۆژنامه‌وانه‌كه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تره‌مپ و پوتین ئاشكرا ده‌بێت
به ڤیدیۆ.. ده‌یویست یه‌ك پرسیاری "ساده" له تره‌مپ و پوتین بكات
K24 - هه‌ولێر:
سام حوسێنی، ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی رۆژی دووشه‌ممه، 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ده‌ركرا، باس له هۆكاری ده‌ركردنه‌كه‌ی ده‌كات.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی تره‌مپ و پوتین، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه، له هێلسینكی پایته‌ختی فینلاند به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و رۆژنامه‌وانه ویستی پرسیارێك له باره‌ی "په‌یماننامه‌كه‌ی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی ناووكی" بكات، به‌ڵام ده‌رفه‌تی پێنه‌درا و له كۆنگره‌كه‌ش ده‌ركرا.
سام حوسێنی بۆ ئه‌سۆشیه‌تید پرێس رایگه‌یاند، ده‌سته‌واژه‌ی "په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی ناووكی" به‌ده‌ست له‌سه‌ر كاغه‌زێكی نووسیبوو، پرسیاره‌كه‌شی له باره‌ی هه‌مان بابه‌ت بووه.
حوسێنی ده‌ڵێت: "زۆر به ساده‌یی ئه‌و كاغه‌زه‌م به‌رزكردبۆوه، بۆ ئه‌وه‌ی من ببینن و ده‌رفه‌تی ئاراسته‌كردنی پرسیارم پێ بده‌ن و پرسیاره‌كه‌ش له باره‌ی جدییه‌تی سیاسه‌تی ناووكی بوو".
ئه‌و رۆژنامه‌وانه ئاشكراشی ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی فینلاند، تا نیوه شه‌وی رۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، له شوێنێكی تایبه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ هاوكارییه‌كی له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه له‌و وڵاته، پێشكه‌ش نه‌كراوه.
حوسێنی نیازی خۆی له باره‌ی ئه‌و پرسیاره ئاشكرا كرد كه ده‌یه‌ویست ئاراسته‌ی تره‌مپ بكات، ئه‌ویش له باره‌ی هه‌بوونی چه‌كی ناووكی بووه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، كه تا ئێستا ئه‌و وڵاته، هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، نه ره‌تیكردووه‌ته‌وه و نه دانیشی به هه‌بوونی ئه‌و چه‌كه، داناوه.
ا. م