500 ته‌ن قورسایی به‌سه‌ریدا روخا و به‌سه‌لامه‌تی مایه‌وه
"كاتێك له‌ژێر ئه‌و هه‌موو بارسته قورسه‌شدا بووم هێشتا ئومێدم بۆ ژیان هه‌ر هه‌بوو"
K24- هه‌ولێر:
له ناوچه‌یه‌كی كازاخستان، به سه‌دان ته‌ن چگڵ و چه‌و به سه‌ر شۆفڵێكی ههڵكهنهردا داڕمان و بۆماوه‌ی 12 كاتژمێر له‌ژێر چگلهكه مایه‌وه، به‌بی ئه‌وه‌ی شۆفێری شۆفڵه‌كه هیچی به‌سه‌ر بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی له وڵاتی كازاخستان، شۆفێری شۆفڵێكی ههڵكهنهر له‌ژێر سه‌دان ته‌ن چگڵ و چه‌و به‌زیندوویی رزگاركرا.
ئه‌و سه‌رچاوه رووسیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و شۆفێره 25 ساڵییه به به‌شداری 60 كه‌س له تیمه‌كانی فریاگوزاری بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو.
وه‌ك مه‌زنده‌ش كراوه، سه‌ره‌تا نزیكه‌ی 500 ته‌ن له‌و بارسته به‌ردینه له شوێنێكی هه‌ڵدێر كه‌وته سه‌ر شۆفڵه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵدێری شوێنه‌كه و خزینی به‌شێك له بارستاییه‌كه، زیاتر له 100 ته‌ن له‌سه‌ر شۆفڵه‌كه مایه‌وه.
دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنیشی شۆفێری شۆفڵه‌كه گوتی، "كاتێك له‌ژێر ئه‌و بارسته قورساییهدا بووم، بێ‌ئومێد نه‌ببووم گوتیشی، هه‌ردوو قاچه‌كانم له‌ناو چگڵدا چه‌قیبوون، به‌ڵام هیوایێكم بۆ ژیان هه‌رمابوو". دوای رزگاركردنیشی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
H.B