به فه‌رمی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداربوونی له یاریزانێكی راگه‌یاند
بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌م یاریزانه بڵاو كرده‌وه
بارسێلۆنا به فه‌رمی رۆیشتنی دۆگڵاس پێرێرای به‌رازیلی به‌ره‌و خولی نایابی توركیا راگه‌یاند.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیڤا سپۆری توركیا له باره‌ی دۆگڵاس پێرێر گه‌یشتنینه رێككه‌وتن و ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به خولی نایابی توركیا ده‌كات.
دۆگڵاس پێرێرا له هاوینی 2014 له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، یه‌كه‌مین یاری به درێسی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له مانگی ئه‌یلوولی 2014 به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالاگا كرد.
پاشان بارسسێلۆنا به شێوه‌ی خواستن ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 به یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن فرۆشتن، یاریزانه به‌رازیلییه‌كه له‌گه‌ڵ خیخۆن به‌شداریی 21 یاری كرد و 3 گۆڵی تۆمار كرد.
دواتر بارسا دیسان بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 به‌شێوه‌ی خواستن دۆگڵاسی به‌ره‌و یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی به‌ڕێیكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد و ته‌نیا به‌شداریی 10 یاری كرد.
