لایهنه "ناڕازییهكان" نایانهوێ لهگهڵ پارتی و یهكێتی كۆببنهوه
به ناڕاستهوخۆ وهڵامی پێشنیازهكانی پارتی و یهكێتی دهدهنهوه
K24 - ههولێر:
پارتی و یەكێتی بەفەرمی داوای كۆبوونەوەیان لە لایەنە ناڕازییەكانی كوردستان كردووە و ئەمانیش بەشیوەی ناڕاستەوخۆ داواكەیان رەتكردوەتەوە.
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "لەگەڵ یەكێتی لە ھەنگاوەكانمان بەردەوام دەبین تا بتوانین بەیەك تیم بچینە بەغدا، لەلای خۆشیانەوە لایەنە ناڕازییەكان پێیان وایە ئەو دوو حزبە كارێكی وەھایان لەگەڵ كردوون ئیتر دەرفەتی كۆبوونەوە و گفتوگۆیان نەھێشتوەتەوە".
لە بۆنە كۆمەڵایەتییەكان دەرگایان بۆیەكتر لەسەر پشتە، بەڵام بۆ چارەسەركردنی پرسە سیاسییەكان دەرگاكان بەرووی یەكتردا دادەخەن، پارتی و یەكێتی زیاتر لە جارێك لە دەرگای حزبە ناڕازییەكانیان داوە، تا ئەوەی بە ھەڵدانەوەی پەڕێكی سپی لەنێوانیان پێكەوە بەیەك تیم رێگای بەغدا بگرنە بەر، بەڵام حزبە ناڕازییەكان دەرگایان بۆ واڵا ناكەن.
وەڵامێكی راشكاو لەلایەن حزبە ناڕازییەكانەوە نییە، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ وەڵامیان داوەتەوە كە ئەوان ئامادەی گفتوگۆكردن نین، ئەوان ئیتر دەڵێن پارتی و یەكێتی كارێكی ھێندە بچووكیان نەكردووە تا ئامادەبین لەگەڵیان كۆبینەوە، دوایین وەڵامی ئەو لایەنانە بۆ ئەو دوو حزبە، چاوەڕێكردنە تا ئەنجامی پێداچوونەوەی دەنگەكان كۆتایی دێت.
لە ھەڵبژاردنەكانی 12ـی ئایاری ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ئاستی كوردستان، پارتی یەكەم و یەكێتی دووەم بوو، پێكەوە زۆرینەی كورسییەكانیان برد، بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری یەكی 2 كورسیان بەركەوت، ئەو لایەنانە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەكاری دهدهنه پاڵ دوو حزبهكه، دوای پێداچوونەوە بە دەنگەكان لە بەشێكی شارەكان ئەنجامەكان گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە و لەھەندێك شاری دیكەش ھەروەك خۆیەتی.