به‌ڤیدیۆ.. نه‌یزانی تیمساحه‌كه نیازی خواردنی هه‌یه ده‌ستی خسته ناو ده‌میه‌وه
دیمه‌نێكی ترسناكی تیمساحێك كاتێك قه‌پاڵ له بازووی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
كامێرای یه‌كێك له گه‌شتیاره‌كان له وڵاتی تایلاند گرته‌ی ڤیدیۆیی تیمساحێك تۆمارده‌كات، كاتێك قه‌پاڵ له بازووی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت. هاوپێچ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدۆییه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، رووداوه‌كه له‌كاتێك بووه، كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار بۆ بینینی نمایشی تیمساحه دڕنده‌كان له یه‌كێك له نمایشگه‌كان ئاماده‌بوون.
له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، راهێنه‌ری تیمساحه‌كان كه ناوی "دا‌و"ـه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه، ده‌ستی ده‌خاته ناو ده‌می یه‌كێك له تیمساحه‌كان، بۆئه‌وه‌ی توانا و بوێری خۆی بۆ ئاماده‌بووان و گه‌شتیاران بخاته روو.
هه‌روه‌ها له گرته‌كه‌دا نیشان دراوه، چۆن تیمساحه‌كه قه‌پاڵ له بازووی راهێنه‌ره‌كه ده‌گرێت، هه‌رچه‌نده راهێنه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ قه‌پاڵگرتنه‌كه هه‌وڵیدا ده‌ستی له ده‌می تیمساحه‌كه ده‌ربهێنێت، به‌ڵام ئه‌مه رووینه‌دا تا چه‌ند ساتێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بوو.
سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، راهێنه‌ره‌كه ئه‌و ده‌سته‌ی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام دۆنگ ویتاوات، خاوه‌نی نمایشگه‌ی تیمساحه‌كان دڵنیایی له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی "دا‌و"ی به جه‌ماوه‌ر دا و دووپاتیكرده‌وه، ئێستا برینی راهێنه‌ره‌كه سارێژ كراوه و له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
H.B