رێكخراوێكى نهێنى ئه‌ستێره‌كانى ئه‌مه‌ريكاى بۆ مه‌رامى سێكسى به‌كارهێناوه
بانگه‌شه‌يان بۆ مافى ئافره‌ت كردووه و زۆرترين ئه‌ستێره ئافره‌ته‌كانيان به‌كارهێناوه بۆ بازرگانيكردن به سێكس
K24 – هه‌ولێر:
گرووپێكى نهێنى تايبه‌ت به خستنهداوى ئه‌ستێره‌كانى هونه‌ر و سينه‌ما له ئه‌مه‌ريكا هه‌واڵگرى و ميدياى ئه‌و وڵاته‌يان سه‌رقاڵكردووه. ئه‌و گرووپه له 1998ه‌وه دامه‌زراوه و به نهێنى كاريكردووه و قوربانييه‌كانى ناچار كردووه سرووتى ئاڵۆزى سێكسى و توندوتيژى ئه‌نجام بده‌ن.

سرووتى سێكسى ئاڵۆزيان هه‌بووه
ئه‌و گرووپه نهێنييه ناوى (NXIVM) و به پله‌ى يه‌كه‌م ئافره‌تانى به‌كارهێناوه بۆ راوكردنى نێچيره‌كانى له ده‌سته‌بژێرى ئه‌مه‌ريكى و ئه‌ستێره‌كان و سرووتى شاراوه و ئاڵۆزى سێكسى پهيڕهوكردووه.
نووسينگهى فيدراڵى ئه‌مه‌ريكا (FBI) ده‌ستى به لێكۆڵينه‌وه له‌و دۆسييه‌يه كردووه و ئه‌ستێره‌ى هونه‌رى ئه‌مه‌ريكا ئيما واتسۆن و ژنه بازرگانى ناودارى ئهمهريكايى كلێر برۆنگمان له ريزى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه بوونه.
كيث رانيير، له 1998 ئه‌و گرووپه‌ى دامه‌زراندووه و كارى له‌سه‌ر له‌ناوبردنى به‌ها رهوشتييهكان و بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌شفرۆشى له ناو ده‌سته‌بژێرى ئهمهريكاييدا كردووه.
هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌و گرووپه ناچار كراوون مانگانه پێنج تا حه‌وت هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكى ببه‌خشن به رێكخراوه‌كه‌يان.

بڕيار بوو يه‌كه‌م دانيشتنى دادگاييكردن له‌و دۆسييهيهدا رۆژى 7ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داواى حكومه‌ت بڕياره له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵدا ده‌ست به پرۆسه‌ى دادگاييكردنه‌كه بكرێت.
نوێنه‌رى داواكارى گشتى ده‌ڵێت 60 ئامێرى ئه‌ليكترۆنى و سه‌دان هه‌زار به‌ڵگه و زانيارى له نووسينگه‌كانى ئه‌و رێكخراوه‌دا ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
كيث رانيير، له برۆكلين و ساڵى 1960 له‌دايكبووه. ئه‌و به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌يه‌كى رێكلام بووه و دواتر بووه‌ته مامۆستاى سه‌ما. پاشان خێزانه‌كه‌يان له 1976 چوونه‌ته كه‌رتى ئه‌لبانى له نيويۆرك و رانييريش له 1981 په‌يوه‌ندى به په‌يمانگه‌ى (Rensselaer Polytechnic) كردووه.
نووسينگهى فيدراڵى به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه، ئه‌و گرووپه له 1998 له گه‌ڕه‌كى ئه‌لبانى نيويۆرك دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا وه‌ك كۆمپانياى هه‌مه جۆرى به بازار كردن ده‌ستى به‌كار كردووه. له رێى ئه‌و كۆمپانيايهوه كارى بۆ درووستكردنى تۆڕێك له ئه‌ندامان كردووه.

كۆمپانياى وه‌همى
دواى ئه‌وه‌ى رانيير چه‌ند بڕوانامهيهك له بوارى به بازاركردن وه‌رده‌گرێت له 1990 كۆمپانياى (Consumers Buyline)ى دامه‌زراندووه و له‌و رێيه‌وه كارى كردووه بۆ درووستكردنى رێكخستنێكى هه‌ره‌مى و ئه‌و كاته داواكارى گشتيى نيويۆرك تۆمه‌تبارى كردووه به درووستكردنى كۆمپانيايه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى پلانێكى وه‌همى، ناچارى كردووه، رێكلام و به‌بازاركردن بۆ ئه‌و كاره‌ى نه‌كات و به‌شدارى هيچ پلانێكى فراوانكردنى ئه‌و كاره نه‌كات.
له 1998 رانيير و نانسى سالزمان كۆمپانياى (NXIVM)يان دامه‌زراند و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد، كه ئه‌وان پرۆگرامى جێبه‌جێكارى سه‌ركه‌وتن پێشكه‌ش به خوازيارهكانيان ده‌كه‌ن و ئاماژه‌يان بۆ ئهوهشدهكرد، كه له رێى ته‌كنيكى ده‌روونييه‌وه كار بۆ به‌هێزكردنى خود ده‌كه‌ن و به‌و هۆيه‌وه خه‌ڵك زياتر هه‌ست به سه‌ركه‌وتن و خۆشى و ئاسووده‌يى له ژيانيان ده‌كه‌ن.
له 2003دا گۆڤارى فۆربس بڵاويكرده‌وه، كه 3 هه‌زار و 700 كه‌س به‌شداريان له‌و پرۆگرامه‌دا كردووه و به‌ناوبانگترين بهشدارانيش بريتيى بوون له: (شيلا جۆنسۆن، ئهنتۆنيا نۆڤيلۆ، ئانا كريستينا فۆكس، كچى سه‌رۆكى پێشووى مه‌كسيك، ڤيسينتى فۆكس).

بانگه‌شه‌يان بۆ مافى ئافره‌ت ده‌كرد
ئه‌و پرۆگرامه تايبه‌ت بوو به به‌هێزكردنى خود و دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى ده‌چوونه ناو پرۆسه‌كه‌وه، جۆرێك له پرۆسه‌ى شۆردنه‌وه‌ى مێشكيان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درا و هه‌موو ئه‌و كارانهشيان له ژێر بانگه‌شه‌ى بره‌ودان به مافى ئافره‌تان ئه‌نجامده‌دا و پاشان چه‌ند سرووتێكى تايبه‌تيان به‌جێده‌هێنا كه زياتر پشتيان به كرده‌وه‌ى سێكسى و ئه‌نجامدانى نه‌ريتى سهرير و ناباوى سێكسى ده‌به‌ست.
ئه‌و رێكخراوه، به كامێراى ڤيديۆيى وێنه‌ى ئه‌ندامه نوێيه‌كانى تۆمار ده‌كرد و له سه‌رووى حه‌وز و خوار كهمهريانهوه تاتۆى هێمايه‌كى نامۆيان ده‌كێشا و ئامانجيشيان له تۆماركردنى ڤيديۆكان ترساندنى ئه‌ندامه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وێرن نهێنييه‌كانى ئه‌و گرووپه ئاڵۆزه ئاشكرا بكه‌ن.

به‌ناوبانگترين ئه‌ندامانى ئه‌و گرووپه
نووسينگهى فيدراڵى ده‌ڵێت ئه‌و گرووپه نهێنييه 16 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌بووه. زۆرينه‌ى ره‌هايان ئافره‌ت بوونه. ئه‌ندامى گرووپه‌كه له 30 وڵاتى جيهان هه‌ن. رانيير به‌رده‌وام 16 ئافره‌تى له ده‌ورى خۆى هێشتووه‌ته‌وه و بۆ مه‌به‌سته‌كانى خۆى به‌كارى هێناوون. به‌ناوبانگترين ئهندامانيشى ئه‌مانه بوون:
-شيلا جۆنسۆن، ئه‌كته‌ر و نمايشكارى ناودارى ئه‌مه‌ريكا.
-ئهنتۆنيا نۆڤيلۆ، ژنه نهشتهركارى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ريكا.
-ئانا كريستينا فۆكس، كچى سه‌رۆكى پێشووى مه‌كسيك (ڤيسينتى فۆكس).
-ليندا ئيڤانز، ئه‌كته‌رى هونه‌ر و ته‌له‌ڤزيۆنى ئه‌مه‌ريكى.
-ئه‌ليسۆن ماك و كريستين كريوك، پاڵه‌وانانى دراماى (small ville).
-گريس بارك، ئه‌كته‌رى ناودارى ئه‌مه‌ريكا و پاڵه‌وانى دراماى (Hawaii Five-0).
-نيكى كلاين، ئه‌كته‌رى ته‌له‌ڤزيۆن.
-ساره ئيدمۆندسۆن، ئه‌كته‌ر.
-كلێر و ساره برۆنفمان هه‌ردوو كچى ئيدگار برۆنفمان، سه‌رۆكى پێشووى كۆنگرێسى جووله‌كه‌ى جيهانى و به‌ڕێوبه‌رى گه‌وره‌ترين كۆمپانياكانى كهوول.
-ئيما واتسۆن، ئه‌كته‌رى ناودارى به‌ريتانى.
-كيلى كلارسۆن، گۆرانيبێژ.
دواى ده‌ستگيركردنيان ئه‌و گرووپه تۆمه‌تبار كراوون به ئه‌نجامدانى تاوانى وه‌ك دزينى ناسنامه، بێزاركردن، كارى به زۆره‌ملێ، بازرگانى به سێكس، شۆردنه‌وه‌ى پاره، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م دادوه‌رى.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر