رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى هۆكارى لابردنى تيلرسن ئاشكرا ده‌كات
تيلرسن پلانێكى گه‌وره‌ى سعوودييه و ئيماراتى دژى قه‌ته‌ر پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى هۆكارى له‌كارلادانى ريكس تيلرسن، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاى ئاشكرا كرد.
رۆژنامه‌ى (Intercept) ئاشكرايكرد، تيلرسن به هۆى توڕه‌بوونى سعوودييه له پۆسته‌كه‌ى لادراوه.
دوێنێ چوارشه‌ممه، رۆژنامه‌كه راپۆرتێكى سه‌باره‌ت به لابردنى ريكس تيلرسن بڵاوكرده‌وه و تێيدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، تيلرسن رێگر بووه له‌وه‌ى سعوودييه و ئيمارات هێرش بكه‌نه سه‌ر قه‌ته‌ر و به‌و هۆيه‌وه سعووديه لێى توڕه بووه.
رۆژنامه‌كه زانيارييه‌كانى له ئه‌ندامێكى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا و دوو به‌رپرسى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و سه‌رچاوه‌يه‌كى ئيماراتى و به‌رپرسێكى سعووديى وه‌رگرتووه، كه هه‌موويان ره‌تيانكردووه‌ته‌وه ناويان ئاشكرا بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوانه، "له هاوينى 2017 و پێش چه‌ند مانگێك له سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى نێوان وڵاتانى كه‌نداو و قه‌ته‌ر، تيلرسن هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له پلانێكى نهێنى سعوودييه و ئيمارات بكات بۆ داگيركردنى قه‌ته‌ر".
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى سه‌ره‌تاى كێشه‌كه‌دا، تيلرسن به‌رده‌وام له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌وڵيداوه سعوودييه‌كان رازى بكات، هێرشى سه‌ربازى نه‌كه‌نه سه‌ر قه‌ته‌ر.
رۆژى 5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، هه‌ريه‌ك له سعوودييه و ميسر و ئيمارات، په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و سزايان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌يه، وتوويانه: كاتێك تيلرسن به‌ڕێوبه‌رى گشتيى كۆمپانياى ئێكسۆن مۆبيل بووه، په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ قهتهرييهكان هه‌بووه.
تيلرسن به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندى به پادشاى سعوودييه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز و جێنشينى سعوودييه مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان و عادل جوبێرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه كردووه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه نابێت هێرشبكرێته سه‌ر قه‌ته‌ر.
هه‌روه‌ها وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكاش جێميس ماتيس، په‌يوه‌ندى به به‌رپرسه سه‌ربازييه‌كانى سعوودييه‌وه كردووه و هۆشدارى له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و پلانه‌ى سعوودييه پێداوون.
رۆژنامه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، فشاره‌كانى ئه‌مه‌ريكا بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، فه‌رمانڕه‌واى راسته‌قينه‌ى سعوودييه نيگه‌ران بێت له داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و ده‌ستبه‌ردارى پلانه‌كه‌ى ببێت.
هه‌ڵوێسته‌كانى تيلرسن، بوونه‌ته هۆى توڕه‌بوونى جێنشينى ئه‌بو زه‌بى، محه‌ممه‌د بن زايد، كه فه‌رمانڕه‌واى راسته‌قينه‌ى ئيماراته.
به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا باسى له‌وه كردووه، به‌رپرسانى قه‌ته‌ر له سعوودييه و ئيمارات دركيان به‌وه كردبوو، كه پلانێك هه‌يه بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌يان له سه‌ره‌تاى هاوينى 2017دا.
گوتيشى: "تيلرسن ده‌ستيكرد به هه‌وڵه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له داگيركردنى قه‌ته‌ر بگرێت و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكاى له قه‌ته‌ر ئاگادار كرده‌وه له باره‌ى نيازى سعوودييه و ئيمارات".
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، پلانه‌كه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان و محه‌ممه‌د بن زايد، دايانڕشتبوو، مه‌به‌ستيان بوو سوپاى سعوودييه به هاوكارى ئيمارات تا قوڵايى 70 كيلۆمه‌تر بچێته خاكى قه‌ته‌ره‌وه و به ده‌ورى بنكه‌ى سه‌ربازى عهديدى ئه‌مه‌ريكادا بسووڕێته‌وه و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر داگير بكات.
ئه‌و كات هێزه‌ر نوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندبوو، تيلرسن زياتر له 20 په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى كه‌نداو ئه‌نجامداوه و 3 له په‌يوه‌ندييه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودييه عادل جوبێر بوونه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و رۆژنامه‌يه كه له سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له بنه‌ماڵه‌ى فه‌رمانڕه‌واى ئيمارات دهستيكهوتووه، هه‌ريه‌ك له جێنشينى سعووديه و جێنيشينى ئيمارات له پايزى هه‌مان ساڵ هه‌وڵه‌كانيان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆشكى سپى ناچار به دوورخستنه‌وه‌ى تيلرسن له پۆسته‌كه‌ى بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ردانى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بۆ ئه‌مه‌ريكا له 2017دا كه بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى كه‌نداو و كڕينى چه‌ك ئه‌نجاميدابوو، رۆڵێكى يهكلاكهرهوهى له‌و پرسه‌دا هه‌بووه.
ئ.ڕ