بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا توركیا تووشی بێئومێدی ده‌كات
بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ندكرا و بڕگه‌ی پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به توركیا لابرا
K24- هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ندكرد، كه به بڕی 7 سه‌د و 16 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت و له پڕۆژه یاساكه‌دا پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف-35 به توركیا قه‌ده‌غه‌كرا.
له كۆی 100 ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، 87 كۆنگرێسمان ده‌نگیان به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یاندا، كه تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر زیادكردنی نه‌فه‌قه‌ی سه‌ربازی كراوه‌ته‌وه و، به ده‌یان ملیار دۆلار بۆ بواره‌كانی كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه و مووشه‌كه‌كان ته‌رخانكراوه.
هه‌روه‌ها پرۆژه یاساكه فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 35 به توركیای قه‌ده‌غه كردووه، كه بڕیاربوو له داهاتوودا واشنتۆن 30 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره به ئه‌نقه‌ره بدات، پرۆژه یاساكه‌ش له كۆنگرێسه‌وه ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كراوه، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕی 290 ملیۆن دۆلار له‌و پرۆژه یاسایه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌رخانكراوه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه و له‌گه‌ڵ واژووكردنی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پرۆژه‌كه بۆ ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
پێشتر له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنى ئه‌مه‌ريكى له توركيا، سزاى ئابووری به‌سه‌ر هه‌ردوو وه‌زيرى داد و ناوخۆى توركيادا سه‌پاند.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و، له‌و باره‌یه‌وه مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "ئه‌وه بڕيارێكى دوژمنكارانه‌ى ئه‌مه‌ريكايه و ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامى هاوشێوه‌ى واشنتۆن ده‌داته‌وه و ئيدانه‌ى سزادانى ئه‌و دوو وه‌زيره‌ى توركيا ده‌كه‌ين".
چاوشئۆغڵۆ، داواشى له ئه‌مه‌ريكا كرد، چاو به بڕياره‌كه‌يدا بخشێنێته‌وه و به بڕيارێكى "هه‌ڵه" وه‌سفيكرد و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و بڕياره هيچ ئامانجێك ناپێكێنێت".
H.B